نما منداڵێکی چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە – رووداو

0
642

رووداو – سلێمانی
لەلایەن تەرزە عەبدوڵڵا
نما، ئەو منداڵەی لەرێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە، دەنگی ناڕەزایەتی خەڵکی بەشێوەی گرتە ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە،ئەگەرچی ئەو ھێشتا تەمەنی 4 ساڵانە، بەڵام قەیرانە بەردەوامەکانی باشووری کوردستان قسەی منداڵانەی لەبیر بردووەتەوە و ئێستا ئەو بەرھەڵستکارێکی دیاری نێو لاپەڕەکانی فەیسبووکە .

خراپی رەوشی کارەبا، ئاو و درەنگکەوتنی مووچە ، سەرەکیترین ئەو بابەتانەن کە نما گەورەکانی پێدەھێنێتە پێکەنین ، پەیامێکیشە بۆ حکومەت. رەنگە ھەندێکجار رەخنەی ئەوەش لە خێزانی نما بگیرێت کە منداڵەکەیان تێکەڵ بە دنیای سیاسەت کردووە.

نما نەریمان ، توانیویەتی لەماوەی 10 رۆژدا زیاتر لە 44 ھەزار لایک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا کۆبکاتەوە، ئەو ئێستا تەنیا خەڵکی بەتەماشاکردنی رەخنە و توانجەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ نەکردووە، بەڵکو خێزانەکەشی جەنجاڵ کردووە، بەھۆی ئەوەی بەردەوام داخوازی بڵاوبوونەوەی بابەتی نوێی لێدەکرێت .

 

http://www.rudaw.net/NewsDetails.aspx?pageid=153546

Comments

comments

‎وه‌ڵام بده‌وه‌