نما لە ڕۆژی دووشەممە ڕێكه‌وتی 2011/3/14 لە شاری سلێمانی له كوردستانی باشوور لە دایكبووە ،
لە ڕێكه‌وتی 2015/6/5 یەكەمین ڤیدیۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فەیسبووك بڵاوكردەوە .
ئێستاش له ڕێكه‌وتی ٢٠\١\٢٠١٧ ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به خۆی له لایه‌ن ناوه‌ندی ڕۆژی كورد له فه‌ڕهنسا بۆ كراوه‌ته‌وه
نما به‌م شێوه‌یه خۆی ده‌ناسێنێ و ده‌ڵێ : من منداڵێكی كوردم ، دەمەوێت بەگژ نادادیدا بچمەوە ،دەمەوێت هەمووان ژیانێكی خۆشیان هەبێت ، دەمەوێت هەمووان پێبكەنن .