زۆرجار پێویست ناکات ئێمە قسە بکەین – ئیبراهیم عەباس

0
3879

زۆرجار پێویست ناکات ئێمە قسە بکەین

ئیبراهیم عەباس

کورتە ڤیدیۆکانی نمە، لەسەر سیاسەت و ئیدارە و حکومەت و قەیرانەکان و دیاردە خراپەکانی کۆمەڵگا و دەسەڵاتدارانی کوردستان، هەر لە وتارو قسەکانی ئێمەمان نا، بەڵکو زۆرجار لە روماڵ و بەدواداچوونەکانی سەرجەم کەناڵە راگەیاندنەکان، بەتایبەت کەناڵە ئاسمانییەکان کە میوانی هەموو ماڵێکن، کاریگەرترن.

نمە کە قسە دەکات، کە رەخنە دەگرێت، هەر ناچار بە گوێگرتنمان ناکات، بەڵکو فێرمان دەکات بیر بکەینەوە، خۆمان بەراوردکاری دروست بکەین. کە ئەمە لە زانستی راگەیاندن دا، یەکێکە لە تایبەتمەندییە هەر بەهێزەکانی ئەو دەسەڵاتەی چوارەم، کە وا خەریکە لە کوردستانیش دەبێتە دەسەڵاتی یەکەم.

پشتگیری نمە، دەستخۆشانە لێی، بڵاکردنەوەی ڤیدیۆکانی، نە ریاییەو نە پیاهەڵدان، بەڵکو خەریکە بڵێم ئەرکەو زۆرجاریش پێویست ناکات ئێمە قسە بکەین، چونکە نمە قسەی دڵ و دەروونی هەموومان دەکات.

دیقەت بدەن دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و راگەیاندنی کوردستان بە جۆرێک وێرانە، نمە لە هەموومان باشتر قسە دەکات، دێتە دەنگ و رەخنە دەگرێت، رەخنەیەک کە مرۆڤبوونمان بیر دەخاتەوە، مرۆڤ بوونێک کە سیاسەت و ململانی لێی سەندوین و ئامادە نیین بەو ئاسانییە بماندەنەوە.

خودایە ئەمە چ سحرێکە، سەرکردەو سیاسییەکانی ئێمە، پارەو رەفاهیەت، گەندەڵی و بەهەدەردان، هێندە چاوی گرتوون گەر لە ئاست زوڵم و غەدرە پەنهانەکانی دەوروبەریان هەڵوێستیان نییەو لە ماسی بێدەنگترن، هەر هیچ نەبێت کورتە ڤیدیۆکانی نمە کەمێک مرۆڤبوونتان بیر بهێنێتەوە.

ئەم هەڵوێستەی نمە، لەسەر دەسبڕینەوەی بە ناهەقی سانا، کە لەم ڤیدییەدا خستوویەتی روو، نموونەیەکی بەرجەستەی ئەو روانگەیەمە.

http://ibrahim-abbas.blogspot.com/2017/04/blog-post_18.html?m=1

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here