نما نەریمان کارێکى جیاواز دەکات – NRT2

0
1394

لە تازەترین ڤیدیۆیدا کە لە پەیجى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە نمە نەریمان کارێکى جیاواز دەکات و ئەمجارە هاوکارى نەخۆشخانەى هیوا دەکات.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نما نەریمان ئەو منداڵەى کە بووەتە باسى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەمیشە ڤیدیۆى تەنز ئامێز بڵاودەکاتەوە، لە پەیجى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک ڤیدیۆیەکى بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات پارەى ڕێکلامێک کە کردوویەتى دەیبەخشێت بە نەخۆشخانەى هیوا.
لە لێدوانێکى تایبەتدا باوکى نما بە NRT2 ى ڕاگەیاند “ئەو ڕێکلامەى نمە بەشدارى تێدا کردب,و بۆ ڕۆژى جیهانى منداڵانبوو کە لە بەرامبەریدا دوو ملیۆن دینارى وەرگرتووە”.
لە درێژەى لێدوانەکەشیدا نەریمان وتى “کارەکە بریتیبوو لەوەى لە ١/٦ دا نمە لەگەڵ کۆمەڵێک لە منداڵانى شەهیداندا بچێتە دەرەوە لە هەولێر و کاتێکى خۆشیان لەگەڵدا بەسەر ببات”.
باوکى نمە ئاماژەشى بەوە دا کە ئەوان و نمە خۆشى پێیان باشبووە پارەکە ببەخشن بە نەخۆشخانەى هیوا و وتیشى ” ئەوان پێویستیان پێیەتى، هەرچەندە پارەکە کەمە، بەڵام ویستمان ڤیدیۆکەى بۆ تۆمار بکەین تا هانى خەڵکی و هونەرمەندان و سەرمایەداران بدەیت ئەگەر بڕێک پارەیان دەستکەوت بەشێکى ببەخشن بە نەخۆشخانەى هیوا”.
نما نەریمان خۆشى لە لێدوانێکیدا بۆ NRT2 وتى “هەستێکى زۆر خۆشم هەبوو، تەنها ویستم زوو چاکببنەوە و نەخۆشەکانم زۆر خۆشدەوێت”.
نما وتیشى “داواکاریم لە خەڵکى و سەرمایەداران ئەوەیە چاویان لێیان بێت و پارە ببەخشن بە نەخۆشخانەى هیوا.
نما نەریمان منداڵێکى تەمەن ٥ ساڵە، خاوەنى پەیجێکى تایبەت بە خۆیەتى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک کە تێیدا ڤیدیۆ تەنز ئامێزەکانى بڵاودەکرێنەوە و لە کۆتا دەرکەوتنیشیدا داوا لە خەڵکى دەکات هاوکارى نەخۆشخانەى هیوا بکەن.

س.س

 

http://www.nrttv.com/nrt2/Details.aspx?Jimare=16642

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here