دیدارێك له‌گه‌ڵ سنور میدیا

0
806

نمه‌ نه‌ریمان یه‌كێكه‌ له‌و مناڵانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م دا به‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانی توانی جێگایه‌كی زۆر له‌ دڵی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا داگیر بكات،له‌دیدارێكی سنورمیدیادا نمه‌ خان به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سنور میدیا ده‌داته‌وه‌.
سنورمیدیا:سڵاو نه‌مه‌ خان.

نمه‌”سڵاو له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز زۆر خۆشحاڵم ئه‌م دیداره‌م له‌گه‌ڵ ساز ده‌كه‌ن.
سنورمیدیا:ئێستا سه‌رقاڵی چیت و ڕۆژانه‌ چی ده‌كه‌ی؟
نمه‌”من ئێستا له‌ باخچه‌ی ساوایانم زۆربه‌ی كاته‌كانی ڕۆژانه‌شم وه‌ك هه‌ر مناڵێكی تر به‌ سه‌یری ته‌له‌فزیۆن و یاری كردنه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌م.
سنورمیدیا:مه‌به‌ستت له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ چیه‌؟
نمه‌”مەبەستم لە بڵاوکردنەوە ڤیدیۆکان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حکومەت بزانێت کێشەکان ئەوەندە زۆرن مناڵیش دێنێتە قسە ، ئەمەوێت بڵێم کێشەمان هەیە.
سنورمیدیا”تاكه‌ی به‌ر ده‌وام دبی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌و دروست كردنی گرته‌ی ڤیدیۆی له‌و چه‌شنه‌؟
نمه‌”بەردەوام دەبم ، تا خەڵک داواکاری هەبێت بەردەوام دەبم ، تا مناڵێکی سواڵکەر ببینم بەردەوام دەم.
سنورمیدیا:چیت هه‌یه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌،یاخود چیت هه‌یه‌ بۆ داعش كه‌ ڕۆژانه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانمان ده‌كه‌ن و قه‌یرانی گه‌وره‌یان له‌ وڵاته‌كه‌مان دروست كردوه‌؟
نمه‌”من زۆر ڕقم لە داعشە ، ئەوان هاتوون ئێمە لەناوبەرن ، ئەوان مناڵەکانی ئێمەیان برد لە شەنگال ، ئەوان باوک و براکانمان دەکوژن ، رقم لە شەڕە حەزناکەم پێشمەرگە توشی شەر ببێ پێشمه‌رگه‌م زۆر زۆر خۆش ئه‌وی.

سنورمیدیا:حه‌ز ئه‌كه‌ی له‌ داهاتودا ببیت به‌ چی ؟
نمه‌”حەز دەکەم ببم بە مامۆستا حەزم لە فیلمی سینەماش هەیە چونکە لە دنیادا پەیامی سینەما باشتر دەگات .

سنورمیدیا_چیت هه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕه‌خنه‌ت لێ ده‌گرن،هه‌ندێك خه‌لك ده‌لین كار بۆ سیاسه‌ت ده‌كات؟
نمه‌”دەمەوێت هەندێک کەس کە رەخنە دەگرن بزانن من مەبەستم تەنها خزمەتە تا ۲۱ ساڵی تریش تەمەنم بۆ بەشدار سیاسی نابێت تا بڵێن کار بۆ سیاسەت دەکات.

سنورمیدیا:گرته‌ ڤیدیۆییه‌كان له‌ كاتت ناگرن؟
نمه‌”نه‌ولله‌ هه‌رگیز كاتم ناگرن و زۆر حه‌زم له‌ ئیشه‌كانی خۆمه‌.

سنورمیدیا:نمه‌ خان زۆر سوپاست ئه‌كه‌ین.
نمه‌”منیش زۆر سوپاسی ئیوه‌و سایته‌كه‌تان ئه‌كه‌م.

http://www.snurmedia.com/all-details.aspx?jimare=4113

 

A93A0030A93A0052

Comments

comments

‎وه‌ڵام بده‌وه‌