کۆڵبەری، بەرهەمی سیاسەتی هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامیی یە

0
1567

کۆڵبەری واتە کاری سەخەت و دژوارو پڕ لە ئازار وناخۆشی، بەردەوام بوونیشی بۆ هەر مرۆڤێک ئەگەری ڕوودانی ڕووداوی جۆراوجۆری لە جۆری نەخۆشیی دژوار و پڕئازار بەهۆی سەرمای زۆر و ماندوو بوونی زۆرەوە هەروەها ئەگەری ڕوودانی کەمەندام بوون و گیان لەدەستدانی مرۆڤی زەحمەتکێشی کۆڵبەرە بە هۆی هەبوونی مین و تەقینەوەی ئەلخام ومینەکان لەسەر ڕێگای هاتووچۆی کارکردنیان کە لەلایەن سوپای تیرۆریستیی پاسداران و پیاوانی ئیتڵاعات و ئەرک پێ ئەسپێردراوانی ڕژیمی فاشیزمیی ئیسلامی لەسەر سنوورەکانەوە بۆیان دادەندرێت یاخود ڕاستەوخۆ تەقەیان لێ دەکرێ لەلایەن سوپای پاسدارانی تیرۆیستەوە، ڕۆژانە هەواڵی گیان لەدەستدانی کۆڵبەران دەبیستین .

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەر هەواڵێکی گیان لەدەستدانی هەر کۆڵبەرێک پێویستە نەفرەت لەتەواوی ئەوسیستەمە ئیسلامیە بکرێت، باشترە هاوکار بین بۆ ڕوخانی ئەو ڕژێمە دڕندە یە وفاشیستە.

کاری کۆڵبەری لە ئەنجامی ناچارێوە بەردەوامی پێدەدرێت. بەهۆی هەبوونی بێکاریی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەبوونی کارگەی پیشەسازیی گەورە کە بتواندرێت کرێکاری زۆر لەخۆیی کۆبکاتەوە،ڕێژمی کۆماری سێدارەی ئیسلامیی جیاوازی زۆر دروست کردووە هەرچی کارگەی پیشەسازی گەورە وپڕبەیاخ هەیەلە بەشی ناوچە فارس نشینەکەی دامەزراندووە.بەهەموو جۆرێک پیلان ونەخشەی پەراوێز خستنی کوردستانی پەێڕەو کردووە،تەنانەت لەکاتی ڕوودانی ڕووداوی سروشتیش کە لەکاتێکدا زیانی زۆری ماددی ومرۆیی لێکەوتۆتەوە ناوچەی کوردسانی فرامۆش کردووە،نموونەی زۆر دیارو ڕوونیش کاتی ڕوودانی زەمین لەرزەی کە لە کوردستان ڕووی دا خەڵکی زۆر گیانیان لەدەستدا وبریندار و کەم ئەندام بوون وماڵ وخانووەکانیان ڕووخا .زیندووەکانیش چوونە ناوژیانێکی زۆر سەخەت و دژوارەوە،کەچی ڕژێمی کۆنەپەرستی دژە ئینسانی ئیسلامیی نەک هاوکاری نەکردن بەڵکو ڕێگری زۆری دروست دەکرد بۆ هاوکاری وبەهاناچوونەوەی خەڵکی ناوچەو بەشەکانی تری کوردستان ،تەنانەت زۆرێک لەهاوکاری یە مرۆیی یەکانی دەست بەسەردا دەگرت و دەستکاری دەکردن وئاڵوگۆڕی پێ دەکردن بە کەلوپەیی خەراپ وکۆن .

ئەگەر ئێستا سەیری ئەوشوێنانەبکەین کە چەند مانگێک بەسەر زەمین لەرزەکەدا تێپەڕبووە ،ئاسەوارەکانی زۆر باش دیارن ،تەنانەت لەزاری ئەندام پەرلەمان و کاربەدەستانی ئەو ڕژێمە تکرارکراوەتەوە کە پشت گوێ خستنی زۆر لە کاربەدەست و بەرپرسانی باڵایی ڕێژمیی ئیسلامیی هەبووە، بۆیە قەبارەی زیانی کارەساتەکە گەورەتربووە. ئەمەش نیشانەی هەبوونی دوژمنایەتیی زۆری کۆماری ئسلامیی ئێران بەرامبەر خەڵکی کوردستان دەردەخات.

بۆ چارەسەری بێکاری وهەژاری وکێشەکانی خەڵک لەکوردستان لەئیهمالی ڕژێمەوە سەرچاوەی گرتووە،کە هەرگیز نایەوێت لەکوردستان خەڵک ئاسوودە وخۆشگوزەران بگوزەرێت وپێویستی بەکاری کۆڵبەری نەبێت.بەڵکو بەپێچەوانەوە ڕۆژ لەداوایی ڕۆژ گەشە بەبێکاری وهەژاری دەدات لەکوردستان بەتایبەتی و لەئێران بەگشتی.هەربۆیە کێشە وقەیرانەکان نەک هیچ ئومێدی چارەسەریان نی یە لەلایەن کاربەدەستانی باڵایی ئەو ڕژێمە هار و دڕندەی ئیسلامیی یەوە بەڵکو لە ئەنجامی هەبوونی دزینی سامانی زۆری وڵات وگەندەڵی یەوە کێشە و قەیرانەکان زۆرتر دەبن ،نرخی کاڵا و شمەکەکان بەرەوبەرزبوونەوە دەچێت،نرخی دراوی ناوخۆیی تمەن بەرامبەر بە دراوی بیانی ڕۆژانە دێتەخۆاری.

کاری دژواری کۆڵبەری بەرهەمی سیستەمی چەوسێنەری ئیسلامیە لەئێران کە لە بە هۆی ناچاری، گەنجان ولاوان وپیرەپیاوانی کورد و زۆر جار ئافرەتانیش کاری کۆڵبەری دەکەن.

بەشێكى زؤر لەئينسانەکان لە سەردەمى گەشەى زانست تكنۆلۆجيادا ,لەسەر دەمى بە حيساب گەشەى ديموكراسى دا بەم شێوەیەى دەيانبينين دەگوزرێن کە لەناو ڕێگای سەخت وبەفری زستاندا ئەومرۆڤە زەحمەتکێشانە کاری کۆڵبەری دەکەن .ئايا ئەوە شەرمەزارى نييە بەو دەسەلات و حكومەتە دینییە كە فەرمانڕەوايى لەم وڵاتدا دەكات؟! بەڵکو ئەو ڕژێمە پاکی لەشەرمەزاری وڕیسوابوون نی یە لەبەرئەوەی درێژایی دەسەڵاتی تەنها گەشەی بە سەرکوت و زیندان وسێدارە وکوشتن داوە.کۆڵبەری ديمەنى كاسبكارانى ڕۆژهةلاتى كوردستانەكەلە سايەى نيزامى زاڵمانەى جمهورى ئيسلامى ئێران دا بەم جۆرە دەگوزەرێن .ئەگەر بمانەوێ کاری دژواری کۆڵبەری کۆتایی پێبێت، پێویستە سیستەمی ئیسلامیی ئێران نەمێنێت ،بڕوخێت.بۆ ڕوخانی ئەو ڕژێمەش ئەركى هەموو خەڵکی ناڕازی ئێران وکوردستانە، ئەرکی هەموو ئينسانيكى ئازاديخواز و ئينسان دۆستە هاوكاربێت بۆ ڕوخاندنى ئەم جۆرە نيزامە و سیستەمە ئیسلامیی یە لەئێران،بۆ ئەوەى خەڵكە کەى بگات بە ئازادى و بەختەوەرى.