ڕۆژی كورد : به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به ناوه‌ندی ڕۆژی كورد گه‌یشتوون ، كامڕان قادری ماوه‌ی ١٠ مانگه له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی پێوه‌ندی و هاوكاری له گه‌ڵ ئه‌مریكا حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی به سه‌ر دا سه‌پاوه .
بنه‌ماڵه‌ی قادری ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه كامڕان پێوه‌ندی یا هاوكاری له گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بووبێ و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و ته‌نیا كاری بازرگانی و مامه‌ڵه‌ی كردووه و له كه‌سێكی دوور له سیاسه‌ت بووه .
كامڕان قادری زیندانیی كورد ، ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵانه و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی ، ئوتریشی و چالاك له بواری ئای تی و ڕاوێژكار له‌و بواره دا و هاوكات سه‌رۆكی شیركه‌تی ئاوانك له ڤیه‌نی پایته‌ختی ئوتریش بووه و له مانگی ژانویه‌وه پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئێرانی كردووه له فڕۆكه خانه‌ی تاران له لایه‌ن وه‌زراه‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی زیندان كراوه و هه‌روا له ده‌ستبه‌سه‌ری دایه .
كه‌سێكی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و زیندانیه كورده به هه‌واڵده‌ریی ڕۆژی كوردی ڕاگه‌یاند كه هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه دا هیچ ڕاگه‌یاندن و بڵاوكراوه‌یه‌ك هه‌واڵی له‌و پێوه‌ندی به ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی كامڕان بڵاو نه‌كردۆته‌وه ئه‌وه بووه كه له سه‌ر پێشنیاری پارێزه‌ره‌كه‌ی بێده‌نگیمان هه‌ڵبژاردبوو و داوامان لێكرا بوو كه هه‌واڵه‌كه میدیایی نه‌كه‌ین .
كامران قادری كه به هۆی پیشه‌كه‌یه‌وه به‌رده‌وام سه‌ردانی ئێرانی كردووه و ته‌نانه‌ت جارێك وه‌ك بازرگان له گه‌ڵ نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌سی دیكه هاوڕێیه‌تیی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئوتریشیان له سه‌فه‌ر بۆ ئێران كردووه .
خێزان و سێ منداڵی كامڕان قادری كه له وڵاتی ئوتریش ده‌ژین ،تا كوو ئێستا ڕێگه‌ی ملاقاتیان پێنه‌دراوه و ته‌نیا دایكی كامڕان كه له ئێران ده‌ژی توانیویه‌تی سه‌ردانی كوڕه‌كه‌ی بكا و ئه‌ویش باس له دۆخی ناله‌باری جه‌سته‌یی كامڕان ده‌كا .