
بەپێی دووهه‌مین پرۆتۆکوڵی ئیختیاری که پاشکۆی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی وسیاسییه‌کان،”ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه‌کان له‌م پرۆتۆکوڵهدا باوه‌ڕیان به هه‌ڵگرتنی سزای مه‌رگ هه‌یه و له چه‌سپاندنی که‌رامه‌تی مرۆیی و په‌ره‌پێدانی پله‌پله‌ی مافه‌کانی مرۆڤدا به‌شداری ده‌که‌ن…”
په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسیەکان:
مافی ژیان، مافی هه‌موو که‌سێکه و پێویسته له سه‌ر یاسا ئه‌م مافه بپارێزێت و نابێت ژیانی لێ زه‌وت بکرێت.
له‌و وڵاتانه‌دا که تا ئێستاش سزای مه‌رگ هه‌ڵنه‌گیراوه، نابێت ئه‌م سزایه بدرێت مه‌گه‌ر ئەوەی کە بۆ مه‌ترسیدارترین تاوان بێت. به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی که له کاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌دا کارا بوون و له‌گه‌ڵ حوکمگەلی ئه‌م په‌یمان و رێکه‌وتننامه‌ی قه‌ده‌غه‌کردن قه‌ڵاچۆکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی وسزادانی کردنی ئه‌م کاره‌دا ناکۆک نین، ئه‌ۆ سزای مه‌رگه‌ش هه‌تا دادگایه‌کی پسپۆڕ بریاری کۆتایی له‌سه‌ر ده‌دات، نابێت جێبه‌جێ بکرێت.
نابێت حوکمی مه‌رگ بهسهرکهسانێکدا بدرێت که له ژێر ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵییه‌وه تاونیان کردووه. هه‌روه‌ها ئه‌و سزایه له‌سه‌ر ئافره‌تی سک پڕ جێبه‌جێ ناکرێت.
ماده‌که هیچ حوکمێکی وای تێدا نیه که هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی لایه‌ن، بتوانێت بیکات به بیانوو بۆ دواخستن یان ساخ نه‌کردنی سزای مه‌رگ.
یه‌کێک له هه‌ره گرنگترینی ئه‌و پرسە پەیوەندیدارانەی کە لەسەر پرسی ئه‌و بهندیکراوانهدا که سزای مه‌رگیان لەسەر سەپاوە، رووبه‌ڕووی فەرمانگە و بەڕێوەبەریی به‌ندیخانه‌کان ده‌بێته‌وه، بریتیه له پێویستیی جیاکردنه‌وه‌ی ئاشکرا له‌نێوان به‌ڕێوه‌بردنی ئەو تاکانه‌ی چاوه‌روانی مه‌گرن له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی یاسایی و سیاسیی تایبه‌ت به بابه‌تی هانابردن بۆ سزای مه‌رگ له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا.
یه‌کێک له گرنگترینی بهرپرسیارەتیهکانی فه‌رمانبه‌رانی به‌ندیخانه بریته له مامه‌ڵه کردن به‌شێوه‌کی به‌رێزو مرۆییانه لەگەڵ هه‌موو به‌ندیه‌کان جا تۆمه‌ت، تاوان یان سزایان هه‌رچی بێت. نابێت کۆت و پیێهندی ناپێویست له سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی ناو به‌ندیخانه‌یان دابنرێت یان مامه‌ڵه‌یه‌کی دژواریان له‌گه‌ڵدا بکرێت ئەویش ته‌نیا له‌به‌ر ئەوەی کە سزای مه‌رگیان لەسەرە.
جیا کردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندییانه‌ی سزای مه‌رگیان بۆ بڕاوەتەوە:
له‌و ده‌وڵه‌تاندا (بۆ نموونە ئیران) که هێشتا سزای مه‌رگ بەڕێوە دەچێ، پرۆسه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه دژی ئه‌م جۆره بڕیارانه ماوه‌یەکی دێژ ده‌خایه‌نێت و له‌وانه‌یه بۆ چەند ساڵێکیش درێژ ببێته‌وه. له چه‌ند سیستمێکی به‌ندیخانه‌دا ئه‌و به‌ندیانه له به‌ندیه‌کانی تر جا دەکرێنهوهو له شوێنگەلێک داده‌نرێن که پێی ده‌وترێت که‌رتی مه‌رگ. ئه‌مه‌ش له هه‌ندێک ده‌وڵه‌تدا بەواتای به‌ندکردنی تاکەکەسی ده‌گه‌یه‌نێت. له هه‌ندێك ده‌وڵەتی تردا ئه‌و به‌ندیانه‌ی هه‌مان ڕەوشی یاساییان هه‌یه پێکەوه رادەگیردرێن .