ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ ژووئه‌ن كاتژمێر ٣ پاشنیوه‌ڕۆ، كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ، پرسی كه‌بوودوه‌ند دەباتە ٣٢هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی شوورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و داوای ئازادیی بێ مه‌رج و خێرای كه‌بوودوه‌ند ده‌کا.
ته‌یموور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران – ژنێڤ له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبەت بە مرۆڤایەتی ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ ژووئه‌ن كاتژمێر ٣ پاشنیوه‌ڕۆ،لە ٣٢هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی شوورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پرسی کەبوودوەند دەخەینە بەر باس و داوای ئازادیی بێ مه‌رج و خێرای كه‌بوودوه‌ند دەکەین.
ئەلیاسی ڕاشیگەیاند: دیاره وتاره‌كه‌مان به ئینگلیسی یه و نوسخه‌یه‌كی به كوردی و ئینگلیسی هاوپێچكراوه، بڕیاریش وایە وتاری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ، ڕاسته‌وخۆ له تلویزیۆنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر وبسایته‌كه‌یان بڵاو ببێته‌وه.
رۆژی کورد دەقی کوردی ئەو وتارە بڵاو دەکاتەوە،
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ژنێڤ
٣٢ هه‌مین كۆڕی شوورای ماڤی مرۆڤ
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ سرنجی شوورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر سیاسه‌تی سه‌ركوت و سه‌ركۆنه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له پێوه‌ندی له گه‌ڵ مافه‌كانی ئازادی ڕا ده‌ربڕین و مافی كۆبوونه‌وه و خۆ ڕێكخستن له كوردستانی ئێران ڕاده‌كێشێ.
به‌ڕێز ڕاپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان،
كۆماری ئیسلامی ئێران سیاسه‌تی سنوورداركردنی توندی ئازادی ڕا ده‌ربڕین و مافی كۆبوونه‌وه و خۆ ڕێكخستن و هه‌روه‌ها داخستنی فه‌یسبووك و تویتر و پلاتفۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان به مه‌به‌ستی سنووردار و كۆنترۆڵ كردنی زانیاری له كوردستانی ئێران درێژه پێده‌دات. ڕۆژنامه‌نووسان و تێكۆشه‌ران و نووسه‌رانی میدیا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زیندانی ده‌كرێن و هه‌ر چه‌شنه خۆپێشاندانێكی ئاشتیخوازانه له كوردستان به توندی و به تایبه‌تی سه‌ركۆنه ده‌كرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ، ئه‌وڕۆ له ئێران زیاتر له ١١٥٠ زیندانی سیاسی هه‌یه كه نزیك ٥٠٠ كه‌سیان كوردن و به‌شێكی زۆریان به تاوانی ناڕوون و ناڕه‌وای ` پرۆپاگه‌نده دژی ده‌وله‌ت` و موحاره‌به `تاوانی خه‌یاڵی دژایه‌تی كردنی خودا` سزا دراون.
سزادان و زیندانی كردنی به‌ڕێز موحه‌ممه‌د سه‌دیقی كه‌بوودوه‌ند تێكۆشه‌ری مافی مرۆڤ و ڕۆنامه‌نووسی به ناوبانگی كورد به تاوانی ناڕه‌وای ` پرۆپاگه‌نده دژی ده‌وڵه‌ت` نموونه‌ی هه‌ره زیندووی بێڕێزی كۆماری ئیسلامیه بۆ مافه‌كانی ڕاده‌ربڕین و كۆبوونه‌وه و خۆڕێكخستن و مافی مرۆڤ.
به‌ڕێز كوبوودوه‌ند بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڕبڕین دژی هه‌وڵه نه‌خۆشه‌كانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هێنانه گۆڕی هێندی تۆمه‌تی ناڕه‌وای تازه وه‌ك `پروپاگه‌نده دژی ده‌وڵه‌ت` له ناو زیندانه‌وه، جارێكی دیكه، بۆ زیاتر له یه‌ك مانگ `له ٨ مه‌ی تاكوو ٩ ژووئه‌ن` مانی له خواردن گرت و ڕه‌وشی ته‌ندروستی خراپتر بووه و ناوبراو نه‌خۆشی دڵ، كولیه و پرۆستاتی هه‌یه.
ئێمه داواكارین له ڕاپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی ڕاده‌ربڕینی ئازاد و ڕێكخستن هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵگرێت بۆ ئازادكردنی كه‌بووه‌ند و زیندانیانی سیاسی له به‌نده‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید بڵاو بكاته‌وه.
له كۆتای دا خوازیارین كه كۆماری ئێسلامی ئێران چی دیكه یاری به گیانی كه‌بوودوه‌ند نه‌كات، هه‌موو تۆمه‌ت و تاوانه‌كان دژی كوبوودوه‌ند هه‌ڵگرێ و خێرا و بێ مه‌رج كه‌بوودوه‌ند ئازاد بكات.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران – ژنێڤ
پێنجشه‌ممه، ١٦ ژووئه‌ن ٢٠١٦، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ژنێڤ
له گه‌ڵ ڕێز و پێ‌زانین،
ته‌یموور ئه‌لیاسی
نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران – ژنێڤ له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان