ئەشکەنجە و لێپێچینەوە لە کەماڵ حەسەن ڕەمەزان، لە بەندیخانەی ئورمیە دەستی پێکردەوە

0
1581

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی بەشێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، کەماڵ حەسەن ڕەمەزان، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە، بانگ کراوەتە نووسینگەی نیگابانیی بەندیخانەی ئورمیە و پێیڕاگەیێندراوە کە بەپێی فەرمانی دادستانی، دەبێ بۆ لێپێچینەوەی سەرلەنوێ، ڕابگوازرێتەوە بۆ بنکە ئاسایشییەکان.

هەروەها، بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە، لە درێژەی گوشارەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ئەو بەندکراوە کوردە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، بەردەوام درێژەی هەبووە، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا، سەرلەنوێ، ڕاگواستراوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعاتی ئورمیە و لێپێچینەوەی لێکراوە و ئەشکەنجە دراوە.

کەماڵ حەسەن ڕەمەزان، تەمەن ٣١ ساڵان و خەڵکی گوندی “سەرێ کانی”ـی کوردستانی ڕۆژئاوایە کە وێڕای دوو هاووڵاتیی تری کوردی خەڵکی ماکۆ، لە نزیک باژێڕی ئورمیە، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە، دەستبەسەر کراوە.

ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە، ماوەیەک دوای دەستبەسەرکران و ئەشکەنجە کراونی، ١٠لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیەوە، ساڵ و ١ ڕۆژ سزای بەندکرانی تەعزیری بەسەردا سەپا.