مرۆڤایه‌تی:ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندان هێزه نیزامیه‌كانی رژیمی ئیسلامیی ئێران ، جێگیر له ناوچه سنووریه‌كانی نێوان كوردستانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات ته‌قه‌یان له كۆڵبه‌ران كرد و به هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك بریندار بوو.
هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌ی ئالانی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت كۆڵبه‌رانیان داوه‌ته به ده‌سڕێژی گولله و له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی غوسمان حوسێنی به توندی بریندار بووه .
دۆخی جه‌سته‌یی ئه‌و كۆڵبه‌ره كورده له ئێستا دا ناله‌باره و به پێی هه‌ندێ زانیاری ، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه