سەقز: مێرمنداڵێکی کورد خۆی کوشت

0
1023

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە “مرۆڤایەتی”، دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە 15ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی،مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵانی کوردی سەقزی، خۆی کوشت و کۆتایی بە گیانی خۆی هێنا.

شوناوی ئەو مێرمنداڵە کوردە، جەهانگیر میری، کوڕی سادق، تەمەن 16 ساڵان و خەڵی گوندی دڕویان ـی سەرێی بەشی ئیمام شاری سەقز، ڕاگەیێندراوە.

تەرمی ئەو مێرمنداڵە کوردە لەسەر بڕیاری پاسگای خوڕخوڕە، ڕەوانەی پزشکی یاسایی سەقز کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو مێرمنداڵە بە هۆی کێشەی ئابووریی بنەماڵەکەیان وازی لە خوێندن هێنابوو.