چالاکێکی مەدەنیی کورد، سزای سێ ساڵ بەندیخانەی بۆ بڕایەوە

0
1268

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی، چالاکێکی مەدەنیی کوردی خەڵک سنە، سێ ساڵ سزای بەندیخانەی بەسەردا سەپاوە.

شۆڕش تەهماسبی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزیی کورد، لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە، سزای ١ ساڵ بەندکرانی تەعزیری و ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپێسردراوی بەسەردا سەپا.

ئەو سزایە لەلایەن دادگای پیداچوونەوەی سنەش پشتڕاست کراوەتەوە.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی تەهماسبی، لەمبارەوە بە هەواڵنێری مرۆڤایەتی ڕاگەیاندووە: “شۆڕس تەهماسبی تەنیا بە هۆی چالاکیی مەدەنی، دراوەتە دادگا و پێشی ڕاگەیێندراوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، دەبێ بە مەبەستی ڕاگوازران بۆ بەندیخانە خۆی بە بەشی بەڕێوەبردنی سزاکانی دادگای شۆڕشی سنە بناسێنێ”.