هاونیشتمانییەکی تری کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران، دەستبەسەر کرا

0
1199

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی لە شاری بانەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارە لە لایەن هێزەکانی فەرمانگەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

هەواڵنیری مرۆڤایەتی شوناسی ئەو هاووڵاتییەی، عەلی ڕەحمانی تەمەن 23 ساڵ و خەڵکی شاری بانە ڕاگەیاندووە.

عەلی ڕەحمانی، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 10ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

ئەو هاونیشتمانییە، لە ڕێگای نێوان بانە بۆ سەقز دەستبەسەر کراوەو تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی خراوەتە پاڵ.