چوار ئەندامی دوو بنەماڵە لە سەردوشی مەریوان دەستبەسەر کران

0
730

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری مرۆڤایەتی لە مەریوان، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، چوار ئەندامی دوو بنەماڵە لە مەریوان کە باوک و کوڕ و مام و برازان، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراون.

هەواڵنێری مرۆڤایەتی لەمبارەوە ڕایگەیاند: “عەلی خۆشنەواز و کوڕەکەی بەناوی هیوا و عوسمان خۆشنەواز و کوڕەکەی بەناوی هەژیر، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی بە تاوانی بەشداری لە هێرش کردنە سەر پاسگای سەردوشی مەریوان و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەو گوندە، دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراون”.

کاتژمێر ٩ی ئەمشەو هەینی ١ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، كه‌سانێكی نەناسراو، هێرشیان کردە سەر پاسگای رژیم له‌ سەردۆشی مەریوان و خەسارێکی بەرچاوی مادیان لەو بنکەیەی ڕژیم وەشاند.

هەڵۆکانی زاگرۆس، بەرپرسیارەتیی ئەنجامدانی ئەو چالاکییەیان وەئەستۆ گرت.

تا ئێستا هێچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخی ئەو ٤ کەسە دەستبەسەرکراوەی گوندی سەردوشی مەریوان لەبەر دەستدا نیە.