مرۆڤایه‌تی: ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان ، كاتژمێر ٨ی سه‌رله به‌یانی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری بۆكان كچه كوردێكی چالاكیان به ناوی نه‌شمیل سۆهرابی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
یه‌كێك له نزیكانی بنه‌ماڵه‌ی سۆهرابی وێڕای پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بۆ په‌یامنێری مرۆڤایه‌تی گوتی: ئه‌مڕۆ به‌یانی ساعه‌ت ٨ ، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان به بێ بوونی به‌ڵگه و ئیزنی یاسایی و قه‌زایی هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی سۆهرابی و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه ، نه‌شمیلیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی سۆهرابی گوتی : له كاتی پشكنینی ماڵه‌وه دا یه‌كێك له ژنه مه‌ئمووره‌كانی ئیتلاعات بێڕێزی به نه‌شمیل كردووه و ده‌ستی له سه‌ر هه‌ڵێناوه‌ته‌وه و دواتر كه‌له‌پچه‌ی كردووه و له گه‌ڵ خۆیان بردوویانه .
ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده وێنه‌كێشه كورده‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه گوایه نه‌شمیل له ساڵڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان دا له ناو لاوه‌كان و له پاركی ساحیلیی ئه‌و شاره تراكتی ته‌بلیغی و وێنه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌دی بڵاو كردۆته‌وه .
پێویسته بگوترێ كه هونه‌رمه‌ندی وێنه‌كێش نه‌شمیل سۆهرابی تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌و هه‌واڵه له چاره‌نووسێكی نادیار دا له ده‌ستبه‌سه‌ریی ئیداره‌ی ئیتلاعات دایه .