ده‌سته‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داریی كه‌نگاوه‌ر له پارێزگای كرماشان، به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی هه‌قده‌ست و مه‌زایای چه‌ند مانگیان، ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه له واحیده خه‌ده‌ماتییه‌كان و به‌شی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی كه‌نگاوه‌ر، به شێوه‌ی قه‌راردادیی كار ده‌كه‌ن، به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی هه‌قده‌ست و مه‌زایای ٣ مانگیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ڕژیم له‌مشاره‌دا كۆبوونه‌ته‌وه.
ئه‌م كرێكارانه وتوویانه كه جگه له نه‌درانی هه‌قده‌سته‌كانیان، سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسانی شاره‌داریی و شوڕای شاری كه‌نگاوه‌ر به ویست و خواسته‌كانیان، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ئه‌وان نیگه‌رانی ئه‌منییه‌تی شوغڵیی خۆشیان بن.