هاووڵاتییەکی کورد لە تاران لە سێدارە درا

0
870

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کامیاران لە تاران لە سێدارە درا.

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی بلانی کامیاران لە تاران لە سێدارە دراوە.

هەواڵنێری مرۆڤایەتی شوناسی ئەو هاووڵاتیە کوردەی گوندی بلانی کامیارانی، محەممەد نەزەری ڕاگەیاندووە.

ئەو هاووڵاتیە کوردە ڕۆژی شەممە 13ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی و لە دوای تێپەڕاندنی 10 ساڵ بەندیخانە، بە تاوانی مادە هۆشبەرەکان لە شاری تاران لە سێدارە دراوە.