مێرمندالێکی سەقزی لەلایەن ئیتلاعاتی سپای ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا

0
878

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری مرۆڤایەتی لە سەقز، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵانی ئەو شارە بە هۆی هەبوونی خاڵکووبیی وێنەی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لە سەر گەردنی، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، “هەتا هەمزەیی”، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی و بە هۆی هەبوونی خاڵکووبیی وێنەی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لە سەر گەردنی، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە مێرمنداڵەی باژێڕی سەقز کە شاگردی سافکارییە لە شوێنی کارەکەی خۆی، لە لایەن ٣ کەس لە ئەرک پێ ئەسپێردراوانی ئیتلاعاتی سپای سەقزەوە دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگوازراو و دۆخی دەروونی و جەستەیی ئەو مێرمنداڵە کوردە لەبەردەستدا نیە.

دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو (١٩٣٠ – ١٩٨٩) زانیارێکی بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و خەباتکەر، پێشمەرگە و سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ساڵانی ١٣٥٠ ھەتا ١٣٦٨. لە شاری ورمێ لە دایک بوو و لە شاری ڤییەن  لەلایەن دیپلۆمات-تیرۆریستەکانی ڕژیمی ئێران تیرۆر کرا. دوکتور قاسملوو کاتێ دەگەڵ چەند ھاوڕێی، ئامادەی وتووێژ سەبارەت بە ئاشتی نێوان کورد و ئێران بوون، لە شاری ڤییەنی وڵاتی ئۆتریش، بە دست نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆر کرا.