دادگای ورمێ چالاکێکی کوردی به ٥ ساڵ زیندانی مەحکووم کرد

0
1131

مرۆڤایەتی: کامران دەروێشی، چالاکی سیاسیی کورد، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلاب(شۆڕش)ی ورمێ‌ـەوە حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێدرا.

ئەو چالاکە سیاسییە کوردە، کە هەنووکە لە زیندانی ورمێ ماوەی وحوکمەکەی تێپەڕ دەکات، بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری رژیمی ئێران تۆمەتبار کراوە.

کەمپەینی زیندانیانی سیاسی و مدەنی، رایگەیاندووە: کامران دەروێشی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمی ئێرانەوە، دەستبەسەر کراوە.

ئەو چالاکە سیاسییە کوردە، هەنووکە لە بەندی ١٣ی تاوانە گشتییەکانی زیندانی ورمێ‌ و لە دۆخی مەترسیداردا ماوەی زیندانییەکەی تێپەڕ دەکات.

زیندانیانی سیاسیی ورمێ، هەتا ئێستا چەندین جار بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربرین بە تێکەڵ بوون لە گەڵ زیندانیانی دیکە، مانیان لە خواردن گرتووەو سەرەڕای بەڵێنیی بەرپرسان، هەتا ئێستا لە زیندانیانی دیکە جیا نەکراونەتەوە.