ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ، زیندانی سیاسیی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ بەندخانەی قەزوێن ڕاگواسترا

0
1386

مرۆڤایەتی: ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ، زیندانی سیاسیی کوبانی، ڕۆژی یەکشەممە 4ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاریەوە بۆ بەندیخانەی قەزوێن ڕاگواسترا.

ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ، کوردی کوردستانی ڕۆژئاوا و خەڵکی باژێری کۆبانی یە و ماوەی ٨ ساڵە لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا دەستبەسەرە و ڕۆژی یەکشەممە بۆ تێپەڕاندنی درێژماوەی زیندانەکە  بۆ بەندیخانەی قەزوێن ڕاگواستراوە.

ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ ، ساڵی۱۳۸۷ هەتاوی لەگەڵ سێ ئەندامی پ ک ک کە بەهەڵە سنووری ئێرانیان بڕیبوو دەست بەسەرکران.

ناوبراو لە کاتێکدا کە بەرەو سنووری عێراق دەگەڕایەوە لەلایەن سەربازەکانی ئێران تەقەی لێکراو چەند فیشەک بەر سک و شانی چەپ و ڕانی کەوت و گیرا کە دوای۷ساڵ هێشتا فیشەکەکان لەجەستەی دەرنەهێندراوە.

ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و بەتۆمەتی ئەندام بوون لە پ ک ک، لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری خۆی حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپێندرا کە دواترلەلایەن دادگای دیوانی باڵای وڵاتی ئێرانەوە دووبارە پێداچوونەوەی بۆکراو حوکمەکەی گوڕدرا بە ۱٠ ساڵ بەندیخانە.

ڕێکخراوی لێبووردەیی نێودەوڵەتی، ڕۆژی ۲٦ژانویەی ۲٠۱٦ لە ڕاپورتێکی فەرمیدا داوای دەستێوەردانی بەپەلەی بارودۆخی گیراوی سیاسی کوردی رۆژئاوای کوردستان، ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ ـی لە گرتووخانەی ڕەجایی شەهر کەرەج کرد.

لێبوردەیی نێودەوڵەتی لە ڕاپورتەکەدا نووسیبووی: “ ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ، کە لەئێران خەریکی تێپەراندنی۱٠ساڵ حوکمەکەیەتی، پێویستی بەپەلەی بە نەشتەرگەری و چاودێری پزشکی هەیە.

ڕۆژی۳٠ دسامبری ۲٠۱۵ کە ناوبراویان بۆ چارەسەری هەڵمسانەکانی دوای نەشتەرگەری بۆ نەخوشخانە دەبرد، کاربەدەستانی گرتووخانەکە دوای ئەوەی کە زۆری لێ دەدەن و دوای۲حەوتوو بێ چاودێری پزشکی دەیهێننەوە بۆ گرتووخانە.

ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ پێشتر بە نووسینی نامەیەک بۆ ئەحمەد شەهید، هەواڵنێری پێشووی تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئێران، هەواڵی ئەشکەنجەو ئازاری خۆی لەلایەن کاربەدەستانی گرتووخانەوە ڕاگەیاندبوو.

ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ هیچ کەسێکی لە ئێراندا نییەو ئەمە خۆی بارودۆخی ناوبراوی لە گیراوە سیاسیەکانیتر ئاڵوزتر و نالەبارتر کردووە.