سزای کوێرکردنی زینداییەکی کورد جێبەجێ کرا

0
1519

ئەمڕۆ لەکاتێکدا سزای کوێرکردنی بەندکراوێکی کورد لە تاران جێبەجێ کرا کە بڕیارە دانیشتنەکانی وەفدی ڕێژیمی ئێران و یەکیەتیی ئەوروپا لەسەر پرسی مافەکانی مرۆڤ سبەی دەست پێبکات.

مرۆڤایەتی: بەپێی ڕاپۆرتی “هەنگاو”، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی خەزەڵوەر، سزای قەساسی دوو چاووی بەندکراوێکی کورد (کوێرکردن) لە تاران جێبەجێ کراوە.

هەواڵدەریی حکومەتیی “ئیسنا” ناسنامەی ئەو بەندکراوە کوردەی “محەممەدرەزا” خەڵکی قوروە سەر بە پارێزگای سنە ڕاگەیاندووە.

ئەو بەندکراوە کوردە بەوە تۆمەتبار بوو کە ئاهەکی پرژاندووە بە روخساری خۆشکەزایەکی تەمەن ٤ ساڵی خۆیدا و کوێری کردووە.