لاوێکی دیواندەرەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

0
1421

مرۆڤایەتی: شەوی پێنج‌شەممەی ڕابردوو ٦ی ڕەشەمە، لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی خەڵکی گوندی “قەڵارو تەڵە”ی سەر بە شاری دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لەمبارەوە رایگەیاندووە، ئەو لاوە تەمەن ٢٢ ساڵانە کە تا ئێستاش شوناسی ناڕوونە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی بە خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە هەمان ڕۆژدا، ژنێکی ٤٥ ساڵانی خەڵکی گوندی کانی سپی ـی سەر بە شاری شنۆ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا کە دوای ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەی خومەینیی ئورمیە بە هۆی قووڵ بوونی برینەکانی، گیانی لە دەست دا.

بێکاری، هەژاری، دەستکورتی و کێشەی بنەماڵەیی لە ناوچە و لە شار و پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە هۆکاری سەرەکیی خۆکوژییەکان لە نێو هاووڵاتییانی کورد بەئەژمار دێن.