ڕۆژی کورد: کۆڵبەرێکی کورد گیانی لە دەست دا

0
1308

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی دزلی، ئەمرۆ دووشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لە نەخۆشخانەیەکی باژێڕی  سنە کۆچی دوایی کرد.

ناسنامەیئەو کۆڵبەرە کوردە کە بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ڕژیم کۆچی دوایی کردووە، ڕەحمان ساڵحی، خەڵکی گوندی دزڵی ڕاگەیێندراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ماوەی ٢٠ ڕۆژ بەر لە ئێستا و لە کاتی ڕۆیشتن بەرەو سنوور و کۆڵبەری و پەیداکردنی بژیوی ژیانی ڕۆژانەی خێزانەکەی، لە کێوێکەوە دەکەوێتە خوارەوە و مێشکی زەربەی پێ دەگات.

 دوای ئەو ڕووداوە، ناوبراو بۆ نەخۆشخانەیەکی باژێڕی سنە ڕاگواستراوە بەڵام، بە هۆی زەربەیەکی گورچووبڕ کە وە مێشکی کەوتبوو، گیانی لە دەست دا.

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، مین و هەڵدێران لە بەرزایی بە هۆی تاریکی یان ڕاکردن لەبەر هێزەکانی ڕژیم، ساڵانە گیانی دەیان کۆڵبەری کورد دەستێنێ.