خوێندکارێکی کورد لە ئورمیە دەستبەسەر کرا

0
908

مرۆڤایەتی: بەپێی زانیارییەکانی مرۆڤایەتی، خوێندکارێکی کورد بەناوی محەممەد ئێحسانی، تەمەن 23 ساڵان و خوێندکاری بواری “ماف”ـی زانکۆی ئورمیە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی باژێڕی ئورمیەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو خوێندکارە کوردە، ڕێکەوتی 8ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی و لە ناو ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.

مەئموورەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، ئەو هاووڵاتییەیان لە گوندی زێوەی ناوچەی مەرگەوەری سەر بە باژێڕی ئورمیە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

بەپێی زانیارییەکان، مەئموورە جل شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەو خوێندکارە کوردە و دوای گەڕانی ناو ماڵەکە، هەندێک کەرستەی تاکەکەسی وەک لەب تاب و کتێبیان دەستبەسەردا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها شوێنی ڕاگیران و دۆخی ناوبراو ناڕوونە.