محەممەد ئاگوشی ماوەیەک لەمەوبەر بۆ جاری دووهەم و دوای ئەوەی کە داوای مۆڵەتی سەردان و مەرەخەستی کردبوو و بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی تەورێز بێ ڕێزیان پێکردبوو و جوێن پێدان و تووندوتیژی بەو زیندانیە سیاسییە کوردە کردبوو،و بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی خۆی، لێوەکانی درووەو و مانی لە خواردن گرتبوو.
ماوەیەک لەوەپێش حەمەدەمین ئاگووشی داوای مەرەخەسیی لە بەرپرسانی زیندان كردبوو، بەڵام سەرەڕای پێنەدانی مەرەخەسی بێڕیزی و سووكایەتییان پێكردبوو، ناوبراویش سەبارەت بەو ڕەفتارە نامرۆیانە دەمی دووریوە و مانی لە خواردن گرتوە.
ئەو زیندانیە سیاسییە و مامۆستای خانەنەنیشن کراوە کوردە، ماوەی یەک حەوتوویە لێوەکانی خۆی درووە و دوای ئەوەش بەرپرسانی زیندان ڕایانگواستووە بۆ قەرەنتینەی بەندی تایبەتیی ڕوحانیەتی ئەو بەندیخانەیە.
محەممەدئەمین ئاگووشی لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٨٦ بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ هەرێمی كوردستان دەسبەسەر كرا. ناوبرا سەرەتا حوكمی ئێعدام لە ڕێگەی تیربارانی بەسەردا سەپا. حوکمی ئێعدامی ناوبراو لە دیوانی بەرزی وڵاتدا و پاش تێهەڵچوونەوە بۆ ١٠ ساڵ زیندان لە دوورخراوەیی داشکا.
بهند کراوی کورد، محەممەدئەمین ئاگووشی کە بە تۆمەتى ئەمنیەتیی بە 10 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانى زاهیدان حوکم دراوه، دوای ڕاگواستنی له بهندیخانهوهی ورمێ وه بۆ زاهیدان، لە مافی چاوپێکەوتن له گهڵ بنەماڵەکەى بێبەش بووە.
ئەم زیندانییە دوای تێپەڕکرانى 4 ساڵ زیندانیش، چەندین جار داواى لە کاربەدەستانى پێوەندیدار کردبوو کە چاوى بە بنەماڵەکەى بکەوێ، بەڵام لە لایەن دادستانى پارێزگاى ورمێ وە هیچ وەڵامێکى پێ نەدرابۆوە، هەر بۆیە ساڵی ٢٠١٢ش مانی لە خواردن گرت و
بەدواى مانگرتنى محەممەدئەمین ئاگووشی سەبارەت بە داواکردنى مەرەخەسی لە دادستانى پارێزگاى ورمێ، کاربهدهستانی بهندیخانهی زاهیدان ناوبراویان بۆ ژووری تاکهکهسی راگواستبوو.
ئاگووشی پاش تێپەڕکرانى 7 مانگ لە ژوورى تاکەکەسیی زیندانى ورمێ و پاش دادگایی کردن لە لقی 2ى دادگاى نیزامى مەحکووم بە ئێعدام لە رێگەى تیربارانکردنهوه کرا. حوکمى محەممەدئەمین ئاگووشی لە لقی 31ى دیوانى بەرزى وڵات وەک خۆى تەئید کرایەوە بەڵام دووبارە پەروەندى ناوبراو وەگەڕ خرایەوەو، دوای ناردنى بۆ لقی یەکى دادگاى نیزامى، ناوبراو لەگەڵ ئەم دوو کەسەى دیکە هەرکام بە 10 ساڵ زیندان و دوورخانەوە بۆ زیندانى زاهیدان حوکم دران.