مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی “مرۆڤایەتی:، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە 8ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، سزای سێدارەی ٨ هاووڵاتیی کورد و هەروەها لەسێدارەدانی ژنێک، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بەڕێوە چوو.
تاوانی ئەو ٨ هاووڵاتی کوردە، فرۆشتن و ڕاگواستنی مادە هۆشبەرەکان ڕاگەیێندراوە.
شوناسی ئەو ٨ کەسە کە لە لایەن “مرۆڤایەتی”یەوە ئاشکرا کراوە بریتییە لە:
ئیسماعیل ئەیووبی جرمی
کەرەم کەلەشی
ڕەزا عەبداڵ زادە
ئەفەندی عومەری
فەرهاد مەلەکی
بێهنام پیرکوزادەگان
قادر مەحموودی
هەروەها هاوڕێ لەگەڵ ئەو ٨ کەسە، ژنێکیش لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە ناوی “ملوک نوری” لە سێدارە دراوە.
ڕۆژی دۆینێش، چوارشەممە 7ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “عەبدووڵا محەممەدزادە” خەڵی مهاباد، لە بەندیخانەی خوڕەم ئاوا لە سێدارە درا.
لە ماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودا، بەپێی ئامارەکان، 48 کەس لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.