دوو زیندانی کورد لە ئیلام لە سێدارە دران

0
1309

مرۆڤایەتی: بە پێی هەواڵی “ئاسۆی ڕۆژهەڵات”  سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦ـی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، دوو زیندانی کورد لە ئیلام لە سێدارە دراون.

شوناسی ئەو دوو کەسە “مەجید ڕەبیعی و فەرشید ڕوستەمی”ڕاگەیێندراوە.

دەگوترێ ئەو دو بەندکراوە کوردە، دوای تێپەڕاندنی ماوەی دە ساڵ زیندانی لە زیندانی شاری ئیلام لە سێدارە دراون.

ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ئەمساڵ و ٤ ڕۆژ بەو لەو ڕووداوە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی بەختیار مامەدی و شۆڕش فارووقی، دوای ٦ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی سەڵماس لە سێدارە دران.