هاووڵاتییەکی کورد لە خوڕەم ئاوا لە دار درا

0
1138

مرۆڤایەتی: بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 7ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، زیندانییەکی کوردی خەڵکی مهاباد، لە بەندیخانەی خوڕەم ئاوا لە دار درا.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە، “عەبدووڵا محەممەدزادە”، خەڵکی باژێڕی مهاباد ڕاگەیێندراوە.

تاوانی ئەو هاونیشتمانییە کوردە، مادەهۆشبەرەکان ڕاگەیێندراوە کە بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 7ی ڕەزبەر لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەم ئاوا لە دار دراوە.

لە ماوەی دوو حەوتوی ڕابردوودا، لەداردانەکان لە بەندیخانەکانی ئێران پەرەیان سەندووە و لەو ماوەیەدا لانیکەم 30 کەس لە سێدارە دراون.

چالاکانی مافی مرۆڤ هۆکاری پەرەسەندنی لەسێدارەدانەکان دەگەڕێننەوە بۆ نزیک بوونەوەی مانگی محەڕەم.

14500501_1749635968636131_5201410431043909920_o