هاووڵاتییەکی بۆکانی خۆی کوشت

0
968

ڕەوتی لە بن نەهاتووی خۆکوژیی هاووڵاتییان لە کوردستانی خۆرهەڵات بەردەوامە و لە پەرەسەندن دایە.

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی بڵاوبۆوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەمڕۆ پێنج شەممە 8ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، گەنجێکی بۆکانی خۆی کوشتووە.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە ” ئا. س”، تەمەن 33 ساڵان و خەڵکی گەڕەکی نەساجی ـی باژێڕی بۆکان، ڕاگەیێندراوە.

دەگوترێ ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگای خۆخنکاندنەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هاوردگە.

تا نها، هۆکاری ئەو خۆکوژییە ناڕوونە.

بێکاری، دەست کورتی، نەبوونی هیوا بە داهاتووو کێشەی بنەماڵەیی وەک سەرەکیترین هۆکاری خۆکوژیی لە ئێران بە گشتی و کوردستانی خۆرهەڵات بەتایبەتی، دێنە ئەژمار.