مرۆڤایەتی بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی، ژنێک بە ناوی”مریەم. م” خەڵکی گوندی “بۆخڵو” سەر بە ناوچەی “سەرشیو”ی سەقزڕێکەوتی ١١ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
مریەم خێزاندار و خاوەندی دوو منداڵە.
کەسێکی ئاگادار لەمبارەوە بە هاواری ڕاگەیاند: “مریەم دوای ئەوەی کە گەردن ئازایی لە کوڕە گەورەکەی دەکات، لە ژوورێکی ماڵەکەیان خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.
هۆکاری ئەو خۆکوژییە تا ئێستاش ناڕوونە.