گەنجێکی کورد لە پێناو ڕزگارکردنی سەگێک، لاقێکی لە دەست دا

0
1127

مرۆڤایەتی: گەنجێکی کوردی خەڵکی مەریوان کە لە پادگانی عەجەب شێری مەراغە سەربازە، لە کاتێکدا کە هەوڵی ڕزگارکردنی سەگێکی لە تێل دڕووەکانی دەورووبەری پادگان داوە، بە هۆی تەقینەوەی مین، لاقێکی تێداچوو.

سید محمد باختر
سەید محەممەد باختەر

سەید محەممەد باختەر، خەڵکی گوندی “هانە شێخە”ـی سەر بە مەریوان، ئەو گەنجە کوردەیە کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە پادگانی عەجەب شێر و بەهۆی تەقینەوەی میدنێکی دژەنەفەر، لاقێکی تێدا چووە.

سەید محەممەد باختەر کە لە پادگانی عەجەب شێر سەرباز بووە، بە نیاز بووە سەگێک کە بە تێل دڕۆکانی دەورووبەری پادگانەوە پێوە ببوو ڕزگار و عاسێ ببوو، ڕزگار بکات.

بە هۆی ئەوەی کە شوێنی پێوەبوونی سەگەکە، گۆڕەپانی مین بووە، مینێکی دژەنەفەر تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا لاقێکی خۆی لە دەست داوە.