هاونیشتمانییەکی شاری بانە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا

0
848

مرۆڤایەتی: ڕۆژی چوارشەممە١٠ ـی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، لاوێكی ٢٣ ساڵ تەمەنی بانەیی لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەكانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بانە دەستبەسەر کراوە.

شوناسی ئەو هاونیشتمانییە،”عەلی ڕەحمانی”، ڕاگەیێندراوە و دەگوترێ لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەكانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری بانە ئەزیەت و ئازار دراوە و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگواستراوە، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ناوبراو تووشی نەخۆشیی شەکرەیە.

عەلی ڕەحمانی بەتاوانی ئەندام بوون لە یەکێك لە حیزبە كوردیەكان دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی و دۆخی جەستەیی و دەروونی، ناڕوونە.