مرۆڤایەتی: له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ٣ هاوڵاتی له شاری مهاباد له لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی هه‌واڵه‌كان، شیرزاد سەرگوڵی، واحید سۆفی و جەماڵ عەلەوی” چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر خانووه‌كه‌یان و ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌كه‌ن.
تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەسبەسەرکردنیان ناڕوونە بەڵام بە وتەی کەسانی نیزیک لەم گیراوانە هۆکاری دەسبەسەر کردنیان بەشداری کردنیان بووە لە جێژن و خۆشییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی خەڵکی کوردستان بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی لە باشوری کوردستان و لەبەرکردنی جل و بەرگی کوردی.
هەروەها دوو هاوڵاتیی خه‌ڵكی شاری بۆكان به هۆكاری نادیار له شوێنی كاره‌كه‌یان له لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “سه‌یێد شه‌مسه‌دین ڕۆسته‌می و حسێن ڕستگارا كه له شه‌قامی پیروزی تاران دووكانیان بووه، له لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و شاگردی دووكانه‌كه‌یان داوه‌ته به‌ر لێدان و ئه‌م دوو كه‌سه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و له گه‌ڵ خۆیان بردویانن. سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م دوو كه‌سه به‌ڵام له چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیارییه‌كیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەتیی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی مەهاباد، سنە، سەقز، جوانڕۆ، بانە، مەریوان، پاوە، هەوارامان، کامیاران و ساین قەڵا جگە لە هەڕەشەکردن لە لاوان و چالاکانی مەدەنی ئەم شارانە ژمارەیەک لە هاووڵاتییانیان لە پەیوەندیی لەگەڵ پشتیوانی لە ڕێفراندۆم بۆ سەر بە خۆی کوردستان دەسبەسەر کردووە کە تا ئێستا چارەنووسی بەشێکیان ناڕوونە.
له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا نزیكه‌ی ٢١١ كۆڵبه‌ر و كاسبكار له ناوچه‌ی سنووری ماكۆ له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.