یاری کورد : با لاوانی کورد چیتر نه‌بنه ‌قوربانیی ململانیه‌ سیاسیه‌‌ حیزبییه‌کان

0
1308

ڕۆژی 23ی سێپتامبری 2015 پارتی ئازادیی کوردستان ، پاک ، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێک دا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ گوایه‌ که‌سێک به‌ناوی ڕه‌حیم مسته‌فایی به‌ مه‌به‌ستی تیرۆر کردنی به‌ڕیز حوسێن یه‌زدان په‌نا ته‌قه‌ی کردووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا کاک حوسێن رزگاری بووه‌ ، به‌ڵام سێ پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م پارته‌ به‌ ناوه‌کانی شه‌هیدان مه‌هدی یارمحه‌ممه‌دی ، به‌همه‌ن یارمحه‌ممه‌دی و عه‌لانوور یارمحه‌ممه‌دی شه‌هید بوون ،  به‌پێی هه‌واڵ و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کانی باشووری کوردستان ڕه‌حیم مسته‌فایی پاش چه‌ند کاتژمێرێک له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ وه‌ک تیرۆریست ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌کراوه‌، ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی پرسیار و تێڕامانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌:

یه‌که‌م : چاره‌نووسی ڕه‌حیم مسته‌فایی ئێستا چی به‌سه‌ر هاتووه‌و له‌چ دۆخ و ڕه‌وشێک دا ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌

دووهه‌م: به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ و زانیاریی باوه‌ر پێکراو و جێگه‌ی متمانه‌، پارتی ئازادیی کوردستان ، پاک ، سناریۆ سازی کردووه‌ و ئه‌م مه‌سه‌له‌ی به‌لاڕێدا بردووه‌ و له‌ڕاستیدا چه‌واشه‌کاری کردووه‌

یاری کورد وێڕای ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆ ئه‌م چوار پێشمه‌رگه‌یه‌ هه‌ڵبه‌ستراون ، ڕاستیی ڕووداوه‌که‌ به‌م چه‌شنه‌ بۆ ڕای گشتی ڕوون ده‌کاته‌وه‌:

ئه‌م چوار پێشمه‌رگه‌یه‌ واته ڕه‌حیم مسته‌فایی ،  مه‌هدی یارمحه‌ممه‌دی ، به‌همه‌ن یارمحه‌ممه‌دی و عه‌لانوور یارمحه‌ممه‌دی به‌نیاز بوون ڕیزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان به‌جێ بێڵن و پێوه‌ست به‌ ڕیزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان واته‌ پێکاکا ببن ، به‌ڵام مه‌خابن له‌لایه‌ن که‌سانی سه‌ر به‌پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێکراوه‌ و سێ که‌سیان شه‌هید بوون و چواره‌م که‌سیش واته‌ ڕه‌حیم مسته‌فایی پاش ئه‌وه‌ی ڕزگاریی بووه‌ و ڕای کردووه‌، پارتی ئازادی کوردستان تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی داوه‌ته‌ پاڵ که‌ گوایه‌ ئه‌و که‌سه‌ به‌ نیاز بووه‌‌ حوسێن یه‌زدان په‌نا تیرۆر بکا ، خاڵێکی دیکه‌ که‌ گومانه‌که‌ دوو قات ده‌کا ئه‌وه‌یه‌ که‌ هاوکات له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی تیرۆر باس له‌وه‌ ده‌کرێ که‌ ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌شه‌هید کراون

http://knnc.net/mob/Drejey-hawal.aspx?id=62433&LinkID=4&video=False

 که‌وابوو هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ڕه‌حیم مسته‌فایی بۆ چییه‌و چی له‌ پشته‌

یاری کورد لێره‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێ که‌:

ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌و پێوه‌ندییه‌دا له‌لایه‌ن پارتی ئازادیی کوردستان و هه‌ندێ لایه‌نی کوردستانی باشووره‌وه‌ بڵاو کراونه‌ته‌وه‌ هه‌ڵبه‌ستراون و دوورن له‌ ڕاستیه‌وه‌

بۆیه‌ داواکارین: چاره‌نووسی ڕه‌حیم مسته‌فایی که‌ به‌ بێ هۆ ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌ ڕوون بکرێته‌وه‌ و لایه‌نه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی و تاکه‌که‌سی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ به‌لاڕێدا نه‌بن و هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی شه‌هید کرانی ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان و ڕای گشتی ئاشکرا بکه‌ن و واز له‌سیناریۆ سازی و چه‌واشه‌کاری بێنن

له‌کۆتاییدا یاری کورد داوا له‌ لاوانی خوێن گه‌رم و نیشتمانپه‌روه‌ری ناوچه‌کانی ئیلام و کرماشان ده‌کا که‌ ئه‌گه‌ر به‌نیازی خه‌بات بۆ ئازادی و ڕزگارین هه‌ر له‌ناوچه‌کانی خۆیان دا بمێننه‌وه‌ و خاک و زێدی خۆیان چۆڵ مه‌که‌ن و به‌جێی نه‌هێڵن

له‌و باره‌وه‌ یاری کورد وێڕای پشتیوانی له‌ دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێ که‌ ئاماده‌یه‌ هاوکاری و ڕێنوێنیی زیاتر بداته‌ هاونیشتمانانمان له‌ کوردستان به‌گشتی و له‌ ناوچه‌کانی ئیلام و کرماشان به‌ تایبه‌تی .

هیواخوازین لاوانی کورد له‌و ناوچانه‌ چیتر نه‌بنه‌ قوربانیی ململانیی ‌حیزبایه‌تی و هه‌ستی گه‌ل دۆستی و نیشتمانپه‌روه‌ری و کوردایه‌تیی خۆیان بپارێزن.

 

یاری کورد

سه‌ید فه‌رهاد حه‌یده‌ری

01/10/2015

sss

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودیداری ڕادیۆیی ،له‌ گه‌ڵ شه‌ماڵ بۆكانی نووسه‌ر و لێكۆله‌ری سیاسی
بابەتی دواتركوردستان ڕووی له‌ گۆڕانكارییه‌!

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.