Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران بۆکان: لاتولووتەکانی سەر بە ئیتلاعات، تەنگیان بە خەڵک هەڵچنیوە

بۆکان: لاتولووتەکانی سەر بە ئیتلاعات، تەنگیان بە خەڵک هەڵچنیوە

0
2222

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕٶژی کورد لە بۆکان، ماوەیەکە چەند لاتولووتێکی سەر بە ئیتلاعات و سپای ڕژیم لە باژێڕی بۆکان، ئازاری خەڵکی ئەو باژێڕەیان وەزاڵە هێناوە.

زانیارییەکان باس لە ناڕەزایەتیی خەڵکی بۆکان بەو هۆیەوە دەکەن و بەو هۆیەشەوە کەسانی ناڕازی چوون بۆ کەلانتەری ژمارە 12 و سکاڵایان تۆمار کردووە و لە سکاڵاکەشیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو کەسانە بە پشتیوانیی هەندێک بنکەی دەوڵەتییەوە تەنگیان بە خەڵکی بۆکان هەڵچنیوە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد ڕایگەیاند کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە جاری سێهەمە کە ئەو لاتولووتانەی سەر بە سپا و ئیتلاعات، بە ئاشکرا دەست دەکەن بە ئازار و ئەزیەت دانی هاووڵاتیانی بۆکان و کێشەیان بۆ دەنێنەوە.

جاری یەکەم، هێرشیان کردۆتە سەر ئامبوڵانسی ئۆرژانس لە فەلەکەی فەرمانداری.

جاری دووهەم، هێرشیان کردۆتە سەر ترۆمبیلێکی هاووڵاتیان.

هەروەها کاتژمێر ١٩ـی دۆینێ شەممە 1ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، ئەو کەسانە لە گۆڕەپانی شارەکی فەرهەنگیانی بۆکان، بە چەکی ڕاو هەڵیانکوتاوەتە سەر سێ ترۆمبیلی هاووڵاتیان و زیانێکی زۆری ماددیان پێگەیاندوون.

ئەو کەسانە هەروەها شەوانە لە سەیرانگاکان و پارکی قەراغ ئاوی ئەو باژێڕە، کێشە و ئاڵۆزی بۆ هاووڵاتیان و بەتایبەتی بۆ ژنان و کچان دەنێنەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە بۆکان، ئەو کەسانە سەرجەم ئەو مزاحیمەت و ئاڵۆزییانە لەبەر چاوی مەئموورانی ڕژیم ئەنجام دەدەن و مەئموورەکان هیچ هەڵوێست و دژکردەوەیەکیان لە هەمەبر ئەو کەسانە نیە.

پرسی هەبوونی لات و چەقۆکێشی سەر بە ئیتلاعات و سپا لە باژێڕی بۆکان، پرسێکی نوێ نیە بەڵام بە کوژرانی چەند کەس لەو لاتولووتانە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە، تا ڕادەیەک کۆتایی بەو ئازاردانە سیستماتیکانە هاتبوو، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا هەمدیسان ئەو دیاردە دزێوەی ڕژیم سەری هەڵداوەتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویەکەم ژن کە لوتکەی ئێوێرێستی خستە ژێر پێی، کۆچی دوایی کرد
بابەتی دواترباڵی PKK بۆ ڕۆژهه‌ڵات كۆنگره‌ی پێنجه‌می به‌ڕێوه‌ برد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان