ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ، سلێمان پیرۆتی، بهندكراوی کوردی بەندکراو له زیندانی ڕهجایی شاری كهرهج دوای لێدانی جەڵدەی دڵ بۆ نهخۆشخانه گواستراوەتەوە.
کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ دەڵێ شهوی سێشەممە لەسەر چوار شەممە ٦ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، سلێمان پیرۆتی له ساڵۆنی ٢١ بهندیخانهی ڕهجایی شاری كهرهج تووشی جەڵدەی دڵ بووە و پاش ماوەیەک بەرپرسانی زیندان ناوبراویان بۆ نهخۆشخانهیهكی دهرهوهی زیندان ڕاگواستووە و هەر هەمان شەویش هێناویانەتەوە بەندی گشتیی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج.
دوابەدوای ڕاگواستنی سلێمان پیرۆتی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان، بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد، هەواڵی مەرگی ناوبراویان بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندبوو ئەوە لە حاڵێکدایە کە ماوەیەک دوای ڕاگواستن بۆ نەخۆشخانە، سلێمان گەڕێندراوەتەوە نەخۆشخانە و هەواڵی مەرگی ئەو زیندانیە سیاسیە مەزهەبیەی کورد بە مەبەستی ئازاردانی بنەماڵەکەی بووە.
دەگوترێ بە هۆی هەواڵی چەواشەکارانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد لەمەڕ مەرگی ئەو زیندانیە مەزهەبیەی کورد، خێزان و دایکی سلێمان پیرۆتی تووشی نەخۆشی دەماری و دابەزینی زەختی خوێن بوون و لە ناوەندێکی دەرمانی خەوێندراون.
سلێمان پیرۆتی نزیك به دوو ساڵ لهوهپێش دەسبەسەر و سزای ٥ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو حوکمەی کە بەسەر سلێمان پیرۆتی سەپاوە، ناوبراو لە هەر چەشنە مافێکی چوونە مهرهخهسی، لێبوردن و ئازادیی بهمهرج بێبەش کراوە.