دوایین ئه‌لبوومی حه‌یده‌ر کاکی له ژێر ناوی “نوای تنبور” له لایه‌ن دەزگای ماهوور بڵاوکرایه‌وه.
ئه‌م ئه‌لبوومه چه‌ند کۆپله‌یه‌ک له هه‌ڵبه‌سته‌کانی حه‌یده‌ر کاکییه که به‌پێی موسیقای کۆنی ته‌نبووره به شێوه‌ی تاکەژەنی ئیجرا کراوه و که‌شی میلۆدیکی ئه‌وه له مۆسیقای ته‌نبوور له به‌شه‌کانی چوارگا له‌وانە “شاخۆشینی” و “حه‌قن حه‌قن” و “داوود نه کووره” و “هه‌ی گیان”ه.
حه‌یده‌ر کاکی له ساڵی ١٣٥١ له گۆڕانی کرماشان له‌دایکبووه، ژه‌نیاری ته‌نبوور و تار و سێتاره و بڕوانامه‌ی کارناسی موسیقا و کارناسی باڵای ئاههنگدانەریی له زانکۆی “سووره”ی تارانی هه‌یه.
ناوبراو له منداڵییه‌وه ژه‌نیاریی ده‌ستپێکردووه و له لایان مامۆستایانی کۆنی ته‌نبوور، ” ده‌ورێش عه‌لی میرده‌رویشی و سه‌ید قاسم ئه‌فزه‌لی “بووه و چه‌ندین ساڵی به‌رده‌وام لای مامۆستا ” عه‌لی ئه‌کبه‌ر مورادی” شتی زۆر فێر بووه و هه‌روه‌ها له بواری فێربوونی موسیقای ده‌زگایی لای مامۆستایان؛ ” عه‌لی ئه‌کبه‌ر شکارچی، عەتاوڵڵا جه‌نگوک و داریووش پیرنیاکان”؛ له بواری توێژینه‌وه‌ی موسیقا لای “دوکتور موحسێن حه‌جارییان و دوکتور ساسان فاتمی” و له بواری موسیقای کلاسیکی ڕۆژئاوا لای مامۆستایان؛ “مسته‌فا که‌ماڵ پوورتوراب، ته‌قی زه‌ڕابی، موحسێن ئێلهامیان، وارتان ساهاکیان و کیاووش ساحب نه‌سق” بووه.
