Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران کوژرانی ١٦ ئەندامی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیم لە سووریە

کوژرانی ١٦ ئەندامی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیم لە سووریە

0
1862

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ناوخۆی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، ١٢ پاسداری ڕژیمی ئێران، لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریەدا کوژران.

“ماڵپەڕی ئۆرێنت نیوز” لە هەواڵێکدا باس لە پێکانی ترۆمبیلێکی زرەهی بی.ئێم.پی ‌هێزەکانی ڕژیمی ئەسەد بە مووشەکی بڵاو کردۆتەوە کە سەرجەم ٥٠ کەسی ناو ترۆمبیلەکە کوژراون.

12 کەس لەو 50 کەسە ئەندامی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕژیمی ئێران بوون.

لە لایەکی تریشەوە، بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەفسەران، ٤ ئەندامی تری سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ئێران بە ناوەکانی “سەید عەلی حوسێنی، سەید ساجد حوسێن، سەید مۆحسێن و حەسەن و شەبیر حوسێن لە حەلەب کوژراون.

“ئەفسەران” لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە مەلایەک بە ناوی “سەعید بیازی‌زاده” کە شان بە شانی هێزەکانی ئەسەد لە سووریه دژی ئۆپۆزیسیونی ئەو وڵاتە شەڕی دەکرد، کوژراوە.

لە ماوەی نزیک بە ٦ ساڵ شەڕی ناوخۆیی لە سووریە، بەشێکی زۆر لە ئەفسەران، کادر و پلەدار و ئەندامانی سپای تیرۆریستیی قودس کە لقی دەرەوەی سپای تیرۆریستیی پاسداڕانی ڕژیمە، کوژراون.

پێدەچێ بە چڕبوونەوەی شەڕی دژ بە داعش لە موسڵ و پاشەکشەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بۆ سووریە، ڕێژەی کوژراوانی ڕژیم لەمەبەدوا زێدەتر ببێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبڕیارە لە مەریوان پاڵاوگەیەکی نەوت دابمەزرێ/ڕاگەیێندراوی ئەنجومەنی سەوزی چیا
بابەتی دواتردوایین ئه‌لبوومی حه‌یده‌ر کاکی بڵاوکرایه‌وه‌
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان