هاووڵاتیەکی مهابادی خۆی کوشت

0
886

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە باژێڕی مهاباد، هاووڵاتییەکی تەمەن 46 ساڵان لە باژێڕی مهاباد خۆی کوشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕۆژی شەممە 16ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاووڵاتیەکی تەمەن ٤٦ ساڵانی مهابادی، بە ناوی ئەنوەر ئازوەر خەڵکی گەڕەکی باغی سەفا بە پشتێنەکەی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناوبراو کاسبکار بووە و بە ماشێنی پەیکانبار شتومەکی فرۆشتووەو گەورەترین منداڵیشی تازە سەربازی تەواو کردووە.

تا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئەو هاووڵاتییە ناڕوونە و بە هۆی ئەوەی کە هیچ کەس سکاڵای تۆمار نەکردووە نەبردراوەتە پزشکی یاسایی و نێژراوە.

زانیارییەکان باس لە خۆکوژیی ٢ ئافرەت لە باژێڕی مهاباد دەکەن کە تا ئێستا لەلایەن هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مهاباد، پشتڕاست نەکراونەتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە بێرلین بە دژی لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی کوردان لە ئێران، چالاکییەک بەڕێوەچوو
بابەتی دواترشاندی یەکێتی نیشتمانی لە ئێران لەگەڵ سەحراڕوودی، بکوژی د.قاسملوو کۆبۆوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.