دایکێکی کورد، بکوژی کوڕەکەی بەخشی

0
1337

هاوار: دایکێکی کورد، بکوژی کوڕەکەی بە ناوی “ر،ر” كە بڕیاربوو سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢ ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە لە سێدارە بدرێت، بەخشی و ژیانی بۆ گەڕاندەوە.

ئەو لاوە كوردە ساڵی 1391ی هەتاوی  بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك بە ناوی دلێر ئەحمەدی لە شەرێكی سەر شەقام سزای سێدارەی بە سەر داسەپا كە بە هەوڵی بەردەوامی چالاكان مەدەنی و مرۆڤ دۆستانی شاری سنە لە لایەن بنەماڵەی شاكێكەی بەخشرا.

دەگوترێ هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی ئەو گەنجە کوردە لە ٣ ساڵ لەمەوبەرەوە دەستی پێکردبوو و لە کۆتاییدا تواندرا ئەو لاوە لە ژێر پەتی سێدارە ڕزگار بکرێ.

ڕوداوی هاوشێوە لە کوردستان پێشتریش لە باژێڕی ڕوانسەر هاتبۆ ئاراوە و بە هەوڵی خەڵکی ئەو باژێڕە گەنجێک لە ژێر پەتی سێدارە هاتە دەر.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here