هاوار: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی ژنانی کوردستان- ڕۆژهەڵات، ژنە کوردێکی تەمەن ٢٠ ساڵانی خەڵکی گوندی “گدمیرانی سەروو”، سەر بە شاری دێوڵان، لە لایەن میردەکەی و بنەماڵەی میردەکەیەوە، کوژراوە.
بەپێی ئەو هەواڵە، “سومەیە وەیسی”، تەمەن ٢٠ ساڵان و دانیشتووی گوندی “گدمیرانی سەروو” کە کوڕێکی مازدە مانگانەی بە ناوی “سامیار” هەیە، لەلایەن مێردەکەی و دایکی میردەکەیەوە بە شێوەیەکی ناجوامێرانە کوژراوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ژنە کوردە تەمەن ٢٠ ساڵانە، کاتژمیر ١١ی پێش نێوەڕۆی ڕۆژی هەینی ١٣ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، لەلایەن مێرد و بنەماڵەی میردەکەیەوە کوژراوە.
ئەوان دوای ئەوەی کە بە تەواوی ئەشکەنجە و ئازاری جەستەیی سومەییە دەدەن، کوشتوویانە.
بەشێک لە زانیارییەکان باس لە خنکاندنی لە ناو ئاودا دەکەن وبەشێکی تر باس لە هەڵواسینی ئەو ژنە کوردە لەلایەن مێردەکەی و بنەماڵەی میردەکەیەوە دەکەن.