ژنێکی کورد لە نۆروێژ بە زەبری چەقۆ کوژرا

0
2529

هاوار: بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی سێ شەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، ژنێکی کوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە وڵاتی نۆروێژ، لەلایەن خۆشەویستەکەیەوە بە زەبری چەقۆ کوژرا.

بەپێی ئەو زانیارییانە و هەروەها بەپێی لێدوانی پۆلیسی نۆروێژ، تەر،ی “ڕۆئیا هاشمی”، تەمەن ٢٤ ساڵان و خەڵکی شاری سنە لە کوردستانی باشوور، ڕۆژی سێ شەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە حاڵێکدا کە بە زەبری چەقۆ کوژراوە، لە ناو ترۆمبیلێکدا دۆزراوەتەوە.

پۆلیس دوای لێکۆڵینەوە، بۆی دەردەکەوێ کە ڕۆئیا لەلایەن خاوەنی ترۆمبیلەکەوە بەناوی “ئارێز خودایاری”، کە ئەویش گەنجێکی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و لەگەڵ ڕۆئیا پەیوەندیی خۆشەویستییان هەبووە، کوژراوە.

ئارێز تەمەنی ٣٨ ساڵانە و ماوەی ١٦ ساڵە لە وڵاتی نۆروێژ نیشتەجێیە. جیاوازیی تەمەنی نێوان ئارێز و ڕۆئیا ١٤ ساڵانە و پەیوەندیی خۆشەویستییان لە ناودا بووە.

ئارێز دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن پۆلیسەوە، دانی بە تاوانەکەی خۆیدا هێناوە و گوتوویەتی بە هۆی دەمەقاڵەیەک کە لەنێوانیان هاتووەتە ئاراوە، بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر ڕۆئیا و کوشتوویەتی.

ڕۆئیا. پێشتر پێشمەرگەی عیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و لە بەشی مونتاژ لە تیشک تی ڤی کاری کردووە و ساڵی ٢٠١٥ هاتووە بۆ هەندەران و دوای ماوەیەک لەگەڵ ئارێز، تێکەڵاویی خۆشەویستی پێکهێناوە و لە ئەنجامدا بە دەستی ئەو کوژراوە.

لە وڵاتی نۆروێن، ساڵانە لانیکەم ٣ هاووڵاتیی کورد بە شێوەی جیاجیا و جۆراوجۆر، دەکوژرێن.

بەشێک لە کوژرانەکان بە هۆی کێشەی تاکەکەسی و بەتایبەتی کێشە لەناو کەسانێک دێتە ئاراوە کە سەرقاڵی کاری نایاسیین بەڵام ئەوە یەکەمجارە کوردێک لەلایەن خۆشاەویستەکەیەوە بکوژرێت.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here