کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات کۆنفڕانسی ساڵانەی خۆی دەبەستێت

0
876

کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات لە ڕاگەیێندراوێکدا بەڕێوەبردنی کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی ڕاگەیاند.

دەقەی ڕاگەیێندراوی، کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات بەو شێوەی خوارەوەیە:

ژنان و پیاوانی یه كسانیخواز

هەر وەكوو ئاگادارن نزیك بە چل ساڵە كە ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات بە بێ وچان دژ بە یاسا و كولتووری دژەژنی كۆماری ئیسلامی لە وڵاتی ئێران ، كە لە راستی دا  بە سەركوت و هەڵاواردنی جنسیەتی بنەرەتی دەسەڵاتی خوی َ بە هێز كردووە، راوستاون و خەباتیان كردووە. ئەم هێزە ئەمرۆ و لە رابردووشدا دەور و پێگەیەكی كاریگەریان لە خەباتی رزگاریخوازی گەلی كورد و بزوتنەوەی جەماوەری لە كوردستانی رۆژهەڵات هەبووە. هەر بویەش لە ژیانی دووری لە وڵات و تاراوگەشدا هەر خەریكە و هەوڵ دەدا تا ئەم ئەزموون و دەسكەوتانە نەشاردرێتەوە و جیلی نۆێ و ژنانی ئازادیخوازی كورد لە دەرەوەی سنوورەكانی كوردستانیش خویانی پێ پێناسە بكەن.

ماوەی 6 ساڵە رێكخراوی “كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات “لە كوردستانی باشوور و لە وڵاتانی رۆژئاواش لە روالەتێكی نۆێدا كار و چالاكی دەكات. هەر لەم راستایەدا  و بە پێی یاسای كاری رێكخراوەكە ئەمسالیش لە رۆژی ١٩ی مانگی نوامبری ٢٠١٦ دا  كۆنفرانسی سالانەی خوی بە رێوە دەبات.

لەم كونفرانسەدا كۆمەلێك لە چالاكانی بزوتنەوەی ژنان لە پانێلێك دا بارودوخی خەبات و ژیانی ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات لە چەند بواردا دەدەنە بەر باس و لێكولینەوە .

بۆ ئاگاداری دۆستان و چالاكانی كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات ، تكایە ئەگەر پێشنیاری بابەت و ئیدەیەكی دیكەتان هەیە و یان داواكاری بەشداری لە كۆنفرانسەكەدان ، تكایە بە ئەم لینك و ژمارە تەلەفونانەی خوارەوە پێوەندیمان لە گەل بگرن.

Email : C.rojhalat@gmail.com
وڵاتی هولەند: 0031654263878
وڵاتی ئاڵمان:  004915734075217
00491785910842

کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات- ئۆکتۆبری 2016

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here