مرۆڤایەتی: به‌پێی هه‌واڵی ناوەندەکانی چالاکی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ ی خه‌رمانانی 1395ی هەتاوی، خزر ڕه‌سوڵ مروه‌ت، زیندانیی سیاسیی كورد كه له بەندیخانەی مه‌هاباد بوو، به بڕیاری دادستان و به‌رپرسی زیندانی مه‌هاباد، بۆ زیندانی میاندواو ڕاگواستراوە.
خزر ڕه‌سوڵ مروه‌ت، كارناسی ئه‌ده‌بیات و چالاكی خوێندكاریی پێشوو، ڕێکەوتی ٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩١ـی هەتاوی، له كاتی به‌شداری کردن له كۆبوونه‌وه‌ی پشتیوانی له منداڵانی قوتابخانه‌ی شین ئاوێ له به‌رامبه‌ر ئێداره‌ی په‌روه‌رده و بارهێنانی مەهاباد ده‌ستبەسەر كرا.
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە دواتر لە مانگی ڕه‌زبه‌ری 1392ی هەتاویدا به تاوانی هه‌وڵدان بە دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی مه‌هاباد به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر جەوادی كیا، سزای ٥ ساڵ بەندیخانەی بەسەردا سەپا.
دواتر ئه‌م حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وی ئورمیە په‌سه‌ند كرایەوە.
له لایه‌كی دیكه‌وه، پوویا حوسێن په‌ناهی، چالاكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی دێوڵان لە پارێزگای سنە كه ٨ی خه‌رمانانی 1395ی هەتاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له ماوەی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگواستراوە.
حوسێن پەناهی، پێشتریش له ڕێكه‌وتی ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر و به تاوانی “هه‌وڵدان بە دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی” و “پڕوپاگه‌نده بە دژی رێژیم”، 1 ساڵ بەندیخانەی بەسەردا سەپابوو.