Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئێران و بویئینگی ئەمریکا خەریکی موزاکەرە بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی ئایرباس بەئێرانن

ئێران و بویئینگی ئەمریکا خەریکی موزاکەرە بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی ئایرباس بەئێرانن

0
968

سەرپەرەستی بەڕێوەبەریی کۆمپانیای ئیران ئایر، فەرهاد پەروەرش، وێڕای ئاماژەدان بە لە ئارادابوونی موزاکەرە لە نێوان ئێران و کۆمپانیای فڕۆکەسازی ئەمریکایی بوئینگ، بۆ کڕینی ١٠٠ فڕۆکەی نەفەربەر، باسی لە کێشەکانی پەیوەندیدار بەو باتەوە کردو گوتی پێویستە ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن و هەروەها کوتیشی لە ئێستادا ئێران پێویستی بە کڕینی ٣٠٠ فڕۆکەی نەفەر بەر هەیە.

سەرپەرەستی بەڕێوەبەریی کۆمپانیای ئیران ئایر لە لیدوانێکدا بۆ ڕۆیتیرز گوتی: “هەنووکە وت و وێژ و دان و ستانەکان لە ئارادان، هیوادارم لە داهاتوودا لەو پەیوەندییەدا بە رێککەوتن بگەین.

فەرهاد پەروەرش هەروەها گوتوویەتی: “لەمەڕ چەندی و جۆریی فڕۆکەکان لە داهاتوودا قسە دەکەین بەڵام لە یەکەم هەنگاودا دەبی ڕێک بکەوین، بەڵام چون هەندێک لە باسەکان پەیوەستن بە پرسی ناوکیەوە پیویستە لە چوارچێوەی بەرجام دا جێ بە جێ و چارەسەر بکرێن”.

شایانی باسە کە پێشتر ڕژیمی ئێران ڕێککەوتننامەیەکەی بۆ کڕینی ١١٨ فڕۆکە لە کۆمپانیای ئایرباس بە نرخی ٢٧ میلیارد تمەن، واژۆ کردبوو بەڵام بە هۆی ئەوەی کە بەشێک لە پارچەکانی ناو رێککەوتننامەکە بەرهەمی ئەمریکان پێویستی بە دەرچوونی مۆڵەت لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە هەبوو و هەر بۆیەش لە ئێستادا ڕەوتی دانیشتنەکان بە هێوری دەچنە پێش.

هەندێک لە چاوکانییەکانی پیشەسازیی هەوایی بە ڕۆیتێرزیان گوتووە کە ئەگەری زۆرە بە زوویی ئێران و بوئینگ بۆ کڕین و فرۆشتنی ١٠٠ فڕۆکەی نەفەرهەڵگر، ڕێکبکەون.

فاخر داغستانی، وتەبێژی کۆمپانیای فڕۆکەسازیی بوئینگ بۆ خۆرهەڵاتی ناڤین دەڵێ: “ئێمە بە پێی شێوەنامەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ دەرکردنی مۆڵەت لەمبارەوە هەنگاو دەنێین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئیسرائیل: بنیامین نیتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیزن ناداین سووریە ببێتە بنکەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی
بابەتی دواترتەقینەوەیەک لە ئیستانبووڵ، ١١ کوژراوی لێ کەوتەوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان