ڕۆژی کورد: نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا كۆنفرانسێكی تایبه‌تی بۆ سه‌رجه‌م چاودێره فهرنسیهكانی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له شاری پاریس ئه‌نجامدا.
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه كه له شێوازی پانێڵێكی كراوه له به‌رامبه‌ر میدیای فه‌ره‌نسی و كوردی و نیوده‌وڵه‌تیدا ئه‌نجامدرا، ئه‌وه بوو كه راپۆرتی ئه‌و چاودێرانه سه‌باره‌ت به گشتپرسی و دۆخی سیاسی ئێستای كوردستان و ئه‌و گه‌مارۆه تووندانه‌ی كه له لایه‌ن وڵاته دراوسێكاندا به‌رامبه‌ر كوردستان كراوه به راسته‌وخۆ باسبكرێت.
چاودێره‌كان بریتی بوون له: بێرنارد كۆشنه‌ر، وه‌زیری پێشووی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، دكتۆر فرێدریك تیسۆت، كنسووڵی پێشووی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، بێرنارد هێنری لۆڤی، نووسه‌ر و بیرمه‌ندی فه‌ره‌نسی، ئێمیلی بانزێ، به‌رێوبه‌ری پێشووی ئه‌نستیوتی فه‌ره‌نسی له هه‌ولێر، ره‌زا دیقه‌تی، فۆتۆگرافه‌ر، كهنداڵ نه‌زان، سه‌رۆكی ئه‌نیستیوتی كوردی له پاریس و بێنیامین ئهبتان سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌وروپی دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی.
ئه‌م چاودێرانه كه هه‌ندێكیان دۆستی دێرینی كوردن و ڕۆڵێكی گرینگ‌یان له بنیاتنانی ئه‌م دۆستایه‌تیه فه‌ره‌نسی و كوردیه‌دا هه‌یه و به وردی چاودێری دۆخه جیاجیاكانی كوردستان و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و له پاش گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به شێوازێكی چالاكانه له گه‌یاندی په‌یامی خۆیانن بۆ میدیای فه‌ره‌نسی و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا.
له كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ١٠ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ كه له ئه‌نیستیوتی فه‌ره‌نسا، له شاری پاریس ئه‌نجامدرا بێرنارد كوشنه‌ر داوای له حكومه‌ته‌كه‌ی كرد تاكو خۆی به به‌رپرس بزانێت به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه كوردستان له كاتی ئێستادا تێده‌په‌ڕێنێت. بێرنارد هێنری لۆڤی ره‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر خواستی گه‌لی كورد به دیارده‌یه‌كی خراپ ناوزه‌د كرد كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵكردن نیه. دكتۆر تیسۆت باسی له مێكانیزمی دێمۆكراسیه‌ت له پڕۆسه‌ی گشتپرسی كرد و ئێمیلی بانزێ داوای له حكومه‌تی فه‌ره‌نسی كرد تاكو پشتگری ئاشته‌وایی له كوردستان بكات.
ره‌زا دیقه‌تی فۆتۆگرافه‌ر و رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی باسی له گرینگایه‌تی به‌شداریكردنی عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك كرد كه ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه و كهنداڵ نه‌زان به وردی باسی له پرۆتۆكۆلی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێكخستنی دێمۆكراسیانهی پرۆسه‌ی گشتپرسی كرد.
لۆڤی له وتاره‌كه‌یدا په‌یامێكی پشتگیری دۆستانه‌ی خۆی ئاراسته‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا و سه‌رجه‌م كوردانی فه‌ره‌نسا كرد و باسی خه‌باتی پێشمه‌رگه ی كرد و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به قه‌رزداری پێشمه‌رگه ناوزه‌د كرد.
هه‌ر له‌م كۆنفرانسه‌دا عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وتارێكی تایبه‌ت سوپاسی سه‌رجه‌م چاودێره‌كانی كرد كه به دڵسۆزی و به وردی ڕۆڵی خۆیان له‌م پرۆسه مێژووییه بینی و تیشكی خسته سه‌ر پێگه‌ی كوردستان له ناوچه‌كه‌دا و گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی وه‌ك نمونه‌یه‌ك به‌رجه‌سته كرد.
لە درێژەی کۆنفرانسەکە دا رۆژنامەنووسی تۆڕی میدیایی ڕووداو ، پرسیارێکی لە پێوەندی بە سەربەخۆیی و ئاستەنگەکانی لە بێرنارد کۆشنێر پرسی، دواتر ڕۆژنامە نووس و نوێنەری ناوەندی ڕۆژی کورد دوو پرسیاری گرینگی هێنایە بەر باس .
ڕۆژی کورد پرسیاری ئەوەی کرد کە لە پێوەندی بە مانۆڕ و هەڕەشە نیزامیەکانی دوو ڕژیمی ئێران و تورکیە ، چ ڕێکارێک لە ئارادایە و هەروەها هاوکات باس لە دانیشتنەکانی دوو وفدی دانوستانکاری نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەکرێ کە نادیارە بەرەو چ ئاقارێک دەچێ و پێتان وایە کە بە چ ئاکامێک دەگا و بە گشتی ئایا ئەو لایەنانەی نێونجیگەری دەکەن ، واتە دوو لایەنی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیان بە دانوستان کردووە ؟
پرسیارەکەی نوێنەری ڕۆژی کورد لە لایەن کەنداڵ نزانەوە وەڵامدرایەوە ،
سەرۆکی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس گوتی: پرسیارەکان زۆر لە جێگەی خۆیان دان و دوو پرسیاری زۆر گرینگن ، ئەمن لە کوردستان بووم کاتێک کە نوێنەرانی ئێران بۆ باسکردنی پرسەکە سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان کرد ، بۆ ئەوەی ڕۆڵی ناوبژیوان بگێڕن تاکوو ئاستەکە نەگاتە دۆخی توند و تیژی و بە گشتی ئەوە زۆر باشە کە شەڕ ڕووینەداوە لە نێوان بەغدا و هەولێر.
هاوکات نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوام هەوڵی ناوبژیوانی لە نێوان هەر دوو لا دا داوە و پێویستە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بێتە گۆڕێ. هەورەها لە پێوەندی بە مانۆڕی نیزامیی ئێران و توکیە ، بێگومان ئەوان خەریکن سنوورەکانیان قایمتر دەکەن ، بەڵام بەرپرسانی ئێرانیش لەوە گەیشتوون کە ئەگەر بێت‌و ڕێگەی هەڕەشەی نیزامی بەرانبەر کوردستان بگرنە بەر ، ئەوە گەمە بە ئاگر دەکەن و ئەمریکا هەڵوێستی جیددی دەبێ بەرانبەر بە ئێران، لە پێوەندی بە تورکیەش ئەردۆغان تەنیا لە چوارچێوەی هەڕەشە و قسە دایە و تەنانەت هاتووچۆی سنوورەکانیش هەر وا بەردەوامە
كۆنفرانسه‌كه له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی لۆ رێگل دۆژوو و تۆڕی میدیایی روداو له شاری پاریس ئه‌نجامدرا.