کچە خوێندکارێکی کورد لە ئێران، خەڵاتی سینەمایی وەرگرت

0
970

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، لە فێستیڤاڵی خوێندکاری زانکۆی (علمی کاربردی) تاران، کە رۆژی چوارشەممە ١٠ی ئۆگۆست بەرامبەر ٢٠ی گەلاوێژ بەڕێوەچوو، خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین مۆنتاژ بەخشرایە فیلمی (ماسی) لە نووسین و دەرهێنانی “ئەوین شەریفی”، کچە خوێندکاری کورد.

هەروە‌ها ئەم فیلمە لە بەشەکانی: (باشترین دەرهێنان، باشترین وێنەگری و باشترین نیار)دا، پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵات بوو. کورتە فیلمی ماسی باس لە تەنیایی کچێک لە کۆمەڵگادا دەکات و بە شێوەی تەمسیلێکە بۆ خستنەڕووی تەنیایی ژنان و کچان لە کۆمەڵگادا

ئەوین شەریفی خەڵاتەکەی خۆی پێشکەش بە “تەها کەریمی”، هاوسەری  کۆچکردوی کرد و خۆی بە قەرزداری ئەم سینەماکارە کوردە زانی کە فێری کرد چۆن کامێرا بگرێتە دەست و لە گەڵ سینەما ئاشنای کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتورکیە و ئێران: په‌كه‌كه‌ و پژاك و په‌يه‌ده‌ جياوازييان نييه‌ و گرووپى تيرۆريستين
بابەتی دواترتێکدانی مەبەستدارانەی ژینگەی شنۆ بە بیانووی سازکردنی مزگەوتێک و ناڕەزایەتیی هاوشاریان

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.