Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات ٥ چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی مەهاباد حوکمی زیندانیان بۆ بڕایەوە

٥ چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی مەهاباد حوکمی زیندانیان بۆ بڕایەوە

0
2195

رۆژی کورد: ٥ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد کە بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبه کوردییەکان‌دا دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دادگای مەهابادەوە حوکمی زیندانی کرانیان بەسەردا سەپا.

ئەمیر عەبدوڵڵا زاده ٦ مانگ، هێمن غەزاڵی ٥ مانگ، موزەفەر تەلانه ٦ مانگ، پژمان ئیمانی ٥ مانگ و محەمەد شوکری ٥ مانگ زیندانیی تەعزیریان بۆ براوەتەوە.

ئەو ٥ کەسە کە پاش تێکهەڵچوونی هێزەکانی حیزبی دیمـۆکرات و سوپای پاسداران لە ناوچەی شنۆ دەستبەسەر کرابوون، هەنووکە لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد ماوەی حوکمەکەیان تێپەڕ دەکەن.

ئەو ٥ کەسە هاورێ لەگەڵ ١٠ کەسی دیکەی دەستبەسەر کراو لە ناوچەی شنۆ، لە رێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ئەمساڵدا بۆ زیندانی مەهاباد گوازرابوونەوە.

دوابەدوای تێکهەڵچوونی هێزەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی و سوپای تیرۆریستی پاسداران لە گوندی قەرە سەقەڵی شنۆ، ٦٨ کەس بە تۆموتی هاوکاری کردنی هێزەکانی پێشـەرگەی حیزبی دیمۆکرات لە شارەکانی شنۆ، سەلاسی باوەجانی، میاندواو، مەهاباد، سەقز، سەردەشت، کامیاران، مەریوان و پیرانشار دەستبەسەر کران.

یەکێک لە دەستبەسەر کراوەکان بەناوی جەلال جەوانمەرد و خەڵکی مەهاباد لە ژێر ئەشکەنجەی لە رادەبەدەری هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێراندا کوژرا.

هەتا ئێستاش بەشێک لەو کەسانە هیچ هەواڵێک لە چارەنووسیان لەسەر دەستدا نییە.

۱- ئەحمەد فەتاح‌پوور – شنۆ

۲- سەید لوقمان ئەمینی – گوندی “چواربوت‌”ی شنۆ

۳- لوقمان عەزیزی – شنۆ

٤- سەید جەلال مەحموودی – گوندی” کانی سۆرکێ”ی شنۆ

٥- سەدیق بائێکرام – گوندی “قەرەسەقەڵ”ی شنۆ

٦- یەعقوب بائێکرام – گوندی “قەرەسەقەڵ”ی شنۆ

٧- مستەفا سوڵدوزی – گوندی “قەره‌قشلاخ”ی مەهاباد

٨- سیروان مستەفایی – گوندی “داشخانه”ی مەهاباد

٩- ئه‌میر عەبدوڵڵازادە – گوندی “بێ‌هەنگوین”ی مەهاباد

١٠- رەحیم ئیسماعیلی – گوندی “خور‌خوره”ی مەهاباد

١١- خۆشناو ئیسماعیلی – گوندی “خور‌خورە”ی مەهاباد

١٢-عه‌لی سورخی گوندی “کۆسته”ی بۆکان

١٣- خەبات مەولودی – کامیاران

١٤- ئەڵماس رەزایی – کامیاران

١٥- سەروەر مورادی – کامیاران

١٦- ئاوات شەریفی – سەقز

١٧- ناسیح عەلیخانی – سەردەشت

١٨- ڕەسووڵ عەلیخانی – سەردەشت

١٩- ئەبووبەکر عەلیخانی – سەردەشت

٢٠- عومەر عەبدوڵڵاپوور – سەردەشت

٢١- فاروق پایمەرد – شنۆ

٢٢- عەمەر چکۆلی – مەریوان

٢٣- خەلیل شاهی – شنۆ

٢٤- كه‌ماڵ حاجی‌ مه‌ولوود – شنۆ

٢٥- حاسڵ عه‌زیزی – شنۆ

٢٦- سەردار موکریانی – سەردەشت

٢٧- زەکەریا سافکار – شنۆ

٢٨- ئەفشین حوسێن‌پەناهی – دێولان

٢٩- ئارەش موکری – خوێندکار لە تەورێز

٣٠- شەریف ساعیدپەنا – سنە (بۆ لێپرسینەوە بانگهێشت کرابوو)

٣١- هاشم رۆستەمی – سنە

٣٢- جەلال جەوانمەرد – مەهاباد (لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا)

٣٣- مامۆستا مه‌لا ره‌زا داوه‌ردان – پیرانشار

٣٤- ناسر وه‌یسی – سنە

٣٥- سیامه‌ک دێبوكری‌ – مەهاباد

٣٦- نه‌جیم خودادادی‌ – سەلاسی باوەجانی

٣٧- جه‌مشید شه‌ریفی ئازاد – سەلاسی باوەجانی

٣٨- شه‌مسوڵڵا مورادی‌ – سەلاسی باوەجانی

٣٩- هوشیار نه‌مامی‌ – سەلاسی باوەجانی

٤٠- عه‌نایه‌ت ڕه‌مه‌زانی‌ – سەلاسی باوەجانی

٤١- مه‌حموود سه‌باحی – سەلاسی باوەجانی

٤٢- جه‌هانبه‌خش نه‌مامی‌ – سەلاسی باوەجانی

٤٣- کەماڵ مەسروری – گوندی قەرەسەقەڵ / شنۆ

٤٤- جەلال مەسروری – گوندی قەرەسەقەڵ / شنۆ

٤٥- رەسووڵ خزری – سەقز

٤٦- ئامانج فەتحی – سەقز

٤٧- عەلی قاسمی‌نەژاد – کۆسەکەرێزی مەهاباد

٤٨- پژمان ئیمانی – مهاباد

٤٩-هێمن غزاڵی – مهاباد

٥٠- شاهین چووسایی – مهاباد

٥١- رحیم دیوازی – مهاباد

٥٢- ئەسعد ئەنووشه – قره‌قشلاخ /مەهاباد

٥٣- محەمەد شوکری – مهاباد

٥٤- قاسم خەلیفه‌زاده – مهاباد

٥٥- سیامەک سولتانیان – مهاباد

٥٦- سەید موزەفەر پاوانه – مهاباد

٥٧- سامان چیر – سەرچنار / میاندواو

٥٨- موحسین کەربلایی – سەرچنار/میاندواو

٥٩- محەمەد یووسفی – سەرچنار / میاندواو

٦٠- شەهاب حوسێنی – بێژاوێ / شنۆ

٦١- محەمەد روویان – شنۆ

٦٢- وەلی شەریفی – شنۆ

٦٣- رەزا عەزب‌تاج – شنۆ

٦٤- فاروق شفاهی – شنۆ

٦٥- سابر رسووڵپور – شنۆ

٦٦- تاریق نیک‌پەی – مەریوان

٦٧- هیوا نیک‌پەی – مەریوان

٦٨- ئەمیر قورەیشی – پیرانشار

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودۆخی هونەر و هونەرمەندانی کورد بە ئاوڕدانەوە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات/وتووێژی گەورەژووری ڕاوێژ
بابەتی دواترپیرانشار: لە ناوچەی پردانان شەڕ هاتە ئاراوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان