چالاکیەکانى ڕەفسنجانى لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان ڕاگیرا

0
984

بە دواى ئەوەى هەفتەى ڕابردوو لە پەیجى ئینستاگرامى ڕەفسنجانى دا ڕستەىەک لە ژێر ناوى دونیاى سبەى دونیاى دیالۆگە نەک دونیاى موشەک بڵاو بوە بوە هۆى کاردانەوەى ڕێبەرى ئێران هەموو چالاکیەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانى وەستاند.

ڕێبەرى ئێران لە دیدارێکدا لە گەڵ “مداحان” بە یت بێژانى پرسەى ئیمامانى شیعە  ئەنجامى دابوو وتبوى ئەگەر ئەو وشانە بە هوشیارى بڵاو کرابێتەوە ئەوە خیانەتە بە وڵات. جارێکى تر جەختى لە سەر گرنگی بەهێز کردنى هێزى موشەکى ئێران کردبوە.

یەکێک لە ڕاوێژکارانى ڕەفسنجانى ڕایگەیاند ئەو رستەیە بە بێ زانیارى ڕەفسنجانى بڵاو کراونەتەوە باس لە بۆچونى بەرپرسی تۆرە کۆمەڵاتیەکانى رەفسنجانى دەکات و هەر بەو مەبەستەش لە کار لابراوە تا دانانى کەسێکى تر هەموو تۆرە کۆمەلاتیەکانى هاشمى ڕەفسنجانى دادەخرین.

دواى ڕەخنەگرتنى ڕێبەرى ئێران خامنەى لە ڕەفسنجانى بە هۆى ئەو وتانە ٢٠٥ نوینەرى مەجلیسی ئێران لە ڕێگەی نامەیەکەوە بە توندى ئیدانەى ڕەفسنجانیان کرد بە هۆى بڵاو کردنەوەى ئەو ڕستەیە .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکاک خالید عەزیزی دەیتوانی بە لێدوانێک کێشەکە ئاسانتر چارەسەر بکات و بەو ئاقارە نەڕوات
بابەتی دواترپەیامی دەنگیی کارناسی لوبنانی زیندانی لە ئێران: تکایە ڕزگارم بکەن

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.